Accessibility links

باڵیۆزی ئۆکرانیا لە فەڕەنسا: بەڵێن دراوە 321 تانکی قورس بدرێت بە ئۆکرانیا


باڵیۆزی ئۆکرانیا لە فەڕەنسا بە کەناڵی بی ئێف ئێمی وت بەڵێن دراوە 321 تانکی شەڕکەر لەلایەن چەندین وڵاتەوە بدرێت بە ئۆکرانیا.

باڵیۆزی ئۆکرانیا لە فەڕەنسا ڤادیم ئۆملچینکۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی ئێف ئێمی فەڕەنسیدا وتی " تاوەکو ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان بە فەڕمی ڕێککەوتنەکەیان پشتڕاست کردۆتەوە بۆ ڕەوانەکردنی 321 تانکی شەڕکەر بۆ ئۆکرانیا."

وتیشی " مەرجەکانی ڕەوانەکردنی تانکەکان بەپێی حاڵەتەکان دەگۆڕێت و ئێمەش بە زووترین کات ئەم یارمەتییەمان پێویستە."

ڕۆژی پێنجشەممە چەندین وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا و ئەڵمانیا وتیان تانک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG