Accessibility links

ڕووسیا بە توندی ڕەخنە لە ئەڵمانیا دەگرێت لەسەر بڕیارەکەی بۆ پێدانی تانک بە ئۆکرانیا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا

ڕووسیا بە توڕەییەوە وەڵامی بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەڵمانیای دایەوە بۆ پەسەندکردنی ڕەوانەکردنی تانکی لیۆپاردی 2 بۆ ئۆکرانیا، وتی بەرلین دەستبەرداری " بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی بوو بەرامبەر ڕووسیا " لەسەر ئەو تاوانانەی کە نازی لە جەنگی جیهانی دووەمدا ئەنجامی داون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا وتی بڕیارەکە پشتڕاستکردنەوەی تێوەگلانی ئەڵمانیایە لە " جەنگێکدا دژی ڕووسیا کە پێشوەخت پلانی بۆ داڕێژراوە ".

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەرلین وتی بڕیارەکە کە ڕێگەش خۆش دەکات لەبەردەم وڵاتانی ناتۆدا ئەوانیش تانکە دروستکراوەکانی ئەڵمانیا بدەن بە ئۆکرانیا، پەرە بە جەنگە یانزە مانگییەکەی ناو ئۆکرانیا دەدات.

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەڵمانیا سێرگێی نیچایڤ وتی " ئەم بڕیارە زۆر مەترسیدارە ململانێکە دەباتە ئاستێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەوە. زیانێک دەگەیەنێت بە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و ڕووسیا کە ناتوانرێت چاک بکرێتەوە."

نیچایڤ وتی " بژاردەکەی بەرلین دوایین ڕەتکردنەوەی کۆماری فیدراسیۆنی ئەڵمانیایە بۆ دان پێدانان بە بەرپرسیارێتییە مێژووییەکەی بەرامبەر گەلەکەمان لەسەر ئەو تاوانە ترسناکانەی نازی لە ماوەی جەنگی نیشتیمانپەروەری مەزندا ئەنجامی داون."

وتیشی " لەگەڵ ڕەزامەندی سەرکردایەتی ئەڵمانیادا، تانکە دروستکراوە ئەڵمانییەکان جارێکی دیکە ڕەوانەی بەرەی ڕۆژهەڵات دەکرێنەوە، ئەوەش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کوژرانی نەک تەنها سەربازانی ڕووسی، بەڵکو دانیشتوانی مەدەنیش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG