Accessibility links

ئۆکرانیا سزا بەسەر 182 کۆمپانیای ڕووسیا و بێلاڕووسدا دەسەپێنێت


لە نوێترین هەوڵەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و مینسک بە وڵاتەکەیەوە، ئۆکرانیا سزای بەسەر 182 کۆمپانیای ڕووسیایی و بێلاڕووسیا و سێ کەسدا سەپاند.

زێلێنسکی وتی " سەرمایەکانیان لە ئۆکرانیا سڕکراون، موڵکەکانیشیان بۆ بەرگریمان بەکاردەهێندرێن."

بەپێی ئەو لیستەی کە ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی ئۆکرانیا بڵاویکردۆتەوە، ئەو کۆمپانیایانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە زۆربەیان پەیوەندییان بە گواستنەوەی شتومەک و بەرهەمە کیمیاییەکان و بە کرێدانی ئوتومبێلەوە هەبووە.

لیستەکە کۆمپانیای هەناردەکار و بەرهەمهێنەری پەینی ڕووسی ئورالکالی و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پۆتاشی بێلاڕووسی بێلاڕوسکالی و هێڵی ئاسنینی بێلاڕووس و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی بەکرێدانی گواستنەوە دەگرێتە خۆی.

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، کیێڤ سزای بەسەر سەدان کەس و کۆمپانیای ڕووسیا و بێلاڕووسدا سەپاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG