Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ڕووسیاوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێ کەس کوژران


کۆستیانتینیڤکا، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، هەرێمی دۆنێتسک
کۆستیانتینیڤکا، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، هەرێمی دۆنێتسک

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک پاڤلۆ کیریلینکۆ دەڵێت بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆ سەر ناوچەیەکی دانیشتوان لە شاری کۆستیانتینڤکای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێ کەس کوژران.

کیریلینکۆ وتی چواردە کەسی دیکە بەهۆی هێرشەکەوە بریندار بوون، هێرشەکە زیانی بە چوار بینای نیشتەجێبوون و هۆتێلێک گەیاندووە.

وتی " تیمەکانی فریاکەوتن و بەرپرسانی پۆلیس لە شوێنی ڕوودانی تراجیدیاکەدا کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی خەڵکەکە و بە وریاییەوە تاوانێکی دیکەی داگیرکەرە ڕووسییەکان لەسەر خاکەکەمان تۆمار دەکەن."

کرێکاری کارگەیەک بە ناوی ئایرینا ماڵتسێڤا وتی سەیری تەلەفیزیۆنی کردووە کاتێک تەقینەوەکە بە توندی ژوورەکەی هەژاندووە.

وتی " چاوم کردەوە و هەموو شتێک تەقیبۆوە. خوێن دایپۆشیبووم. دایکم لە ژووری نوستنەکە دانیشتبوو، ئەویش خوێن
دایپۆشیبوو."

لە ماوەی ڕابردوودا کیریلینکۆ وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیاوە لە سەرانسەری هەرێمەکەدا لانیکەم چوار کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG