Accessibility links

سوید بە هاووڵاتیانی دەڵێت خۆیان بە دووربگرن لە قەرەباڵغییەکان لە تورکیا


وەزارەتی دەرەوەی سوید هۆشداریدا بە هاووڵاتیانی سویدی لە تورکیا تاوەکو خۆیان بە دووربگرن لە قەرەباڵغی و خۆپیشاندان لەو وڵاتەدا، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە خۆپیشاندانێکدا دژ بە تورکیا لە ستۆکهۆڵم قورئانی پیرۆز سوتێندرا.

هەفتەی ڕابردوو تورکیا گفتوگۆکانی لەگەڵ سوید و فینلەندادا سەبارەت بە هەوڵی ئەو دوو وڵاتە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆدا هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی ڕامسس پلۆدنی سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی سوید کتێبێکی قورئانی پیرۆزی لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم سوتاند.

کارەکەی پڵۆدن بووە هۆی کەوتنەوەی خۆپیشاندان لە چەندین وڵاتی موسوڵمان، بە تورکیاشەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی " داوا لە هاووڵاتیانی سوید دەکەین لە تورکیا ئاگاداری زانیارییەکان بن سەبارەتۆپیشاندانی گەورە."

وتیشی " پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا خۆپیشاندانەکان لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە ئەنکەرە و کونسوڵخانەی گشتی لە ئیستەنبوڵ بەردەوام بن."

ساڵی ڕابردوو سوید و فینلەندا بە فەڕمی داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا. تاوەکو ئێستا تەنها تورکیا و هەنگاریا داواکانی ئەو دوو وڵاتەیان پەسەند نەکردووە.

سوید و فینلەندا پێویستییان بەوەیە سەرجەم 30 ئەندامەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەندامێتییان لە هاوپەیمانێتییەکەدا پەسەند بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG