Accessibility links

تورکیا دەستپێکردنەوەی دیالۆگی ناتۆ لەگەڵ سوید و فینلاند بەلاوەدەنێت


مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ سوید و فینلاند بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارەکانیان لە ناتۆ دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم مانگەدا لە ستۆکهۆڵم بێ مانا دەبێت.

چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەروەها ڕایگەیاند، هیچ پێشنیازێک نییە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ بە جیا.

ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت دیالۆگەکانی ناتۆ لەگەڵ تورکیا دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی ئەنقەرە دانوستانە سێ قۆڵییەکانی لەگەڵ سوید و فینلاند سەبارەت بە ئەندامێتییان بۆ ماوەیەکی نادیار دواخست.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG