Accessibility links

ئۆکرانیا: ئەو کارمەندانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ ڕووسیادا واژۆ نەکردووە ڕێگە نادرێت بچنە وێستگە ئەتۆمییەکەوە


سوپای ئۆکرانیا دەڵێت مۆسکۆ ڕێگە نادات ئەو کارمەندانەی ئۆکرانیا بچنە ناو وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژاوە کە ڕەتییان کردۆتەوە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی وزەی ئەتۆمی ڕووسیادا واژۆ بکەن.

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژا کە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە ئەوروپادا، لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە مانگی سێدا هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بەسەردا گرت، بەڵام کارمەندانی ئۆکرانیا وێستگەکەیان بەڕێوە بردووە.

ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکرانیا وتی " بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان، لە ئەمڕۆوە، داگیرکەران ڕێگە نادەن ئەو کارمەندانەی کە ڕەتیان کردۆتەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆساتۆمدا واژۆ بکەن بچنە ناو وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژاوە."

تاوەکو ئێستا ڕووسیا لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. وتەبێژی کۆمپانیای وزەی ئەتۆمی ئۆکرانیا ئینەرگۆتۆمیش لێدوانی لەسەر بابەتەکە نەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG