Accessibility links

زێلێنسکی: ڕووسیا پلانی هێرشی ئاسمانی نوێی هەیە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت ڕووسیا بە دڵنیاییەوە هێرشی موشەکی نوێ دەکاتە سەر وڵاتەکەی، هەروەها هۆشداریدایە هێزەکانی بەرگری و دانیشتوانی وڵاتەکە و وتی دەبێت ئامادە بن پێکەوە کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەنجامەکان.

وتی " لەوە تێدەگەین کە تیرۆریستان پلانی هێرشی ئاسمانی نوێیان هەیە، ئەوە دەزانین. هەتاوەکو موشەکییان هەبێت، بە داخەوە ئارام ناگرن."

زێلێنسکی وتیشی هەفتەی داهاتوو هاوشێوەی هەفتەی پێشوو سەخت دەبێت، کاتێک کە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا ژێرخانی کارەبای ئۆکرانییەکانیان کردە ئامانج و کارەبا لە ئۆکرانییەکان کوژایەوە.

زێلێنسکی وتی " هێزەکانی بەرگریمان ئامادەن. سەرانسەری وڵاتەکە ئامادەیە. بیرمان لە سەرجەم سیناریۆکان کردۆتەوە، لەگەڵ هاوبەشەکانیشماندا بیرمان لێکردۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG