Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە لاتیڤیا 25 سەربازی ئۆکرانیا بریندار بوون


کەناڵی گشتی ئیستۆنیا ئی ئاڕ ئاڕ بڵاویکردەوە بەهۆی پێکدادانی پاسێکەوە لەگەڵ ئوتومبێلێکی بارهەڵگردا لە لاتیڤیا 25 سەربازی ئۆکرانی و سەربازێکی ئیستۆنی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

کەناڵەکە وتی پاسەکە لە تالینەوە بەرەو ڕیگا ڕۆیشتووە و لەلایەن سوپای ئیستۆنیاوە بەکرێگیراوە، شۆفێرەکەی لە پێکدادانەکەی ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا گیانی لە دەستداوە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا بۆچی سەربازانی ئۆکرانیا لە لاتیڤیا بوون.

کەناڵی گشتی لاتیڤیا وتی ڕووداوەکە یەکێک بوو لەو ڕووداوانەی هاتوچۆ کە ڕۆژی شەممە بە درێژایی شەقامەکە ڕوویانداوە، هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆشی گەڕاندەوە بۆ خراپی کەش و هەوا و بەفر و سەهۆڵ لەسەر شەقامەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG