Accessibility links

پۆلیس دەڵێت چەکدارێک دوو ئەفسەری هەواڵگری پاکستانی کوشتووە


پونجاب، پاکستان
پونجاب، پاکستان

بەرپرسانی پۆلیس و ئاسایشی پاکستان دەڵێن چەکدارێک لە دەرەوەی ڕێستۆرانتێک لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان دوو ئەفسەر هەواڵگری وڵاتەکەی بە فیشەک کوشتووە و دواتر هەڵاتوون.

ئەفسەری باڵای پۆلیسی ناوچەی خانیوالی هەرێمی پونجاب وتی ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە دوو ئەفسەرەکە ئوتومبێلەکەیان ڕاگرتووە.

هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بۆ سەر دوو ئەفسەرەکە ڕانەگەیاندووە، دوو ئەفسەرەکە بەوە ناسراو بوون چەکدارانی تاڵیبان و گروپەکانی دیکەیان دەستگیر دەکرد. هەروەها بە کارامەییان لە لێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی دۆسییە ئاڵۆزەکان ناسراو بوون، لەو دۆسییانەش، دۆسییەکانی هێرشەکان بە چەک و تەقینەوە لە وڵاتەکەدا.

بەرپرسانی پاکستان دەڵێن یەکێک لە ئەفسەرە کوژراوەکان بەڕێوبەری بەشی دژە تیرۆری ناوچەکە بووە، کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دەستگیرکردنی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستاندا. لەم چەند مانگەی ڕابردوودا تاڵیبانی پاکستان هێرشەکانیان لە پاکستان زیاتر کردووە، ئەوەش دوای بەسەرچوونی ماوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حکومەتی تاڵیبان و گروپەکەدا.

پاکستانی تاڵیبان گروپێکی جیان بەڵام هاوپەیمانی تاڵیبانی ئەفغانستانن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG