کۆمەڵێک چەکداری گومانلێکراو هێرشییان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە لاکی مەرواتی هەرێمی خەیبەر پاختونخوای باکووری ڕۆژهەڵاتی پاکستان و بەهۆیەوە چوار ئەفسەری پۆلیس کوژران و چواری دیکە بریندار بوون.
وتەبێژی پۆلیسی لاکی شاهید حامید بە ڕۆژنامەی داونی پاکستانی وت چەکدارەکان لە نیوە شەودا هێرشییان کردۆتە سەر بنکەکە، بەڵام نەیانتوانیوە بێنە ناو بیناکەوە و هەڵاتوون.
لە ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسدا هاتووە دەڵێت چەکدارەکان نارنجۆک و چەکی ئۆتۆماتیکییان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە پۆلیس گومانی لە ڕێکخراوی تەهریکی تاڵیبانی پاکستان هەیە هێرشەکەی ئەنجام دابێت.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا