Accessibility links

پاکستان: سوپای پاکستان کۆنتڕۆڵی ناوەندەکەی دژە تیرۆر دەکاتەوە


وەزیری بەرگری پاکستان دەڵێت کۆماندۆکانی سوپای پاکستان هەڵیانکوتاوەتە ناوەندەکەی دژە تیرۆر و سەرجەم ئەو چەکدارانەیان کوشتووە کە لە ماوەی ڕابردوودا کۆنتڕۆڵی ناوەندەکەیان کردبوو و چەند کەسێکیشیان بە بارمتە گرتبوو، هاوکات بارمتەکانیش ئازاد کراون. ئەمەش دوای ئەوەی گفتوگۆکانی نێوان چەکدارەکان و بەرپرسانی پاکستان بۆ چارەسەرکردنی ڕووبەڕووبوونەوەکە شکستییان هێنا.

وەزیری بەرگری پاکستان خواجە عاسف بە پەرلەمانی وت سەرجەم بارمتەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەلایەن سوپای پاکستانەوە ئازاد کران، کە تیایدا دوو کۆماندۆی گروپی خزمەتگوزاری تایبەت کوژران و چەند سەربازێکی دیکە و ئەفسەرێک بریندار بوون.

وتی " گروپی خزمەتگوزاری تایبەت ئەم ئۆپەراسیۆنەی دەستپێکرد و سەرجەم تیرۆریستانیش کوژران." وتیشی سوپای وڵاتەکە کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوەندەکەی دژە تیرۆری کردۆتەوە.

چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان ڕۆژی یەکشەممە دوابەدوای دەستبەسەرکردنیان، لە میانەی لێپێچینەوەکان لەگەڵیاندا لەلایەن لێکۆڵەرەوەکانەوە، بەسەر لێکۆڵەرەوەکاندا زاڵ بوون و چەکەکانیان لێسەندن و ناوەندەکەیان گرت. عاسف ئاماژەی بەوە نەدا چەند چەکدار کوژراون یاخود چەند بارمتەیان ئازاد کردووە.

بەرپرسێکی ئاسایش بە ڕۆیتەرزی وت ڕۆژی دووشەممە بەرپرسانی پاکستان دەستیان کرد بە گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی ڕووبەڕووبوونەوەکە، بەڵام " سەرجەم بژاردەکان شکستیان هێنا و تیرۆریستان ڕەتییان کردەوە خەڵکە بێتاوانەکان ئازاد بکەن، لەبەر ئەوە بڕیارماندا هێز بەکاربهێنین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG