Accessibility links

لوکاشینکۆ هۆشداری دەدات بە ئۆکرانیا


ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ وتی فەرمانیکردووە هێزەکانی بێلاڕووس شان بە شانی هێزەکانی ڕووسیا ڕەوانەی نزیک ئۆکرانیا بکرێن، ئەوەش بۆ " ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی سەر بێلاڕووس لەلایەن کیێڤ و پشتیوانیکارەکانیەوە لە ڕۆژئاوا."

ئەم لێدوانانەی لوکاشینکۆ تیشک دەخەنە سەر ئەگەری زیادکردنی گڕی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا، ئەوەش لە ڕێی ئەگەری ڕەوانەکردنی هێزێکی هاوبەشی ڕووسیا و بێلاڕووس بۆ سنووری باکووری ئۆکرانیا.

لوکاشینکۆ لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایشدا بەبێ هیچ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک وتی " هێرش بۆ سەر خاکی بێلاڕووس نەک تەنها ئەمڕۆ لە ئۆکرانیا باسی لێدەکرێت بەڵکو پلانیشی بۆ دادەنرێت. خاوەنەکانیان فشاریان دەخەنە سەر تاوەکو جەنگێک دژی بێلاڕووس هەڵگیرسێنن و ڕامان بکێشنە ئەوێوە."

وتیشی " چەند دەیەیەکە خۆمان بۆ ئەمە ئامادە دەکەین. ئەگەر پێویست بکات وەڵام دەدەینەوە." ئاماژەشی بەوەدا لە کۆبوونەوەیەکدا لە سەینت پیتەرسبێرگ سەبارەت بە بارودۆخەکە قسەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا کردووە.

وتی لەگەڵ پوتندا ڕێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی گروپێکی سەربازیی هاوبەش، هەروەها دەستیان کردووە بە پێکهێنانی هێزە هاوبەشەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG