Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت سیستمی بەرگری ئاسمانی دەدات بە ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت دەڵێت ئەڵمانیا لە چەند ڕۆژێکدا چوار سیستمی بەرگری ئاسمانی ئایریس – تی – ئێس ئێڵ ئێم دەدات بە ئۆکرانیا.

لامبرێخت لە بەیاننامەیەکدا وتی " دووبارە بوونەوەی هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر کیێڤ و زۆرێک لە شارەکانی دیکە ئەوە دەردەخات کە چەند گرنگە بەپەلە سیستمی بەرگری ئاسمانی بدرێت بە ئۆکرانیا."

وتیشی " هێرشەکانی ڕووسیا لە ڕێی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە بە تایبەتی دانیشتوانی مەدەنی تیرۆر دەکەن. لەبەر ئەوەیە ئێمە پشتیوانی دابین دەکەین بە تایبەتی لە ڕێی پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG