Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: سەرجەم ئامانجەکان لە هێرشە موشەکییەکاندا لە ئۆکرانیا لێیان دراوە


کیێڤ
کیێڤ

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی " سەرجەم ئەو ئامانجانەی دەستنیشان کرابوون " لە هێرشە موشەکییە گەورەکەدا بۆ سەر سوپای ئۆکرانیا و ژێرخانەکانی ئابووری و پەیوەندی ئۆکرانیا لێیان دراوە.

ڕووسیا وتی ئامانجەکانی لە هێرشە موشەکییەکاندا بەدیهێناوە، کە لە سەرەتای داگیرکارییەکەیەوە یەکێک بوو لە گەورەترین هێرشی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا. ئۆکرانیا وتی وادیارە هێرشەکان کە لە کاتی قەرەباڵغیدا ئەنجام دران لە هەشت هەرێمی ئۆکرانیادا بە مەبەست بوون و ئامانج لێیان کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بووە، هەروەها ڕووسیای بە تۆمەتی تیرۆر تۆمەتبار کرد.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی " ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا هێرشێکی گەورەیان لەڕێی چەکی مەودا درێژی وردەوە دژی سوپا و ژێرخانەکانی پەیوەندیی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدا."

وتیشی " ئامانجی هێرشەکە بەدی هاتووە، هەموو ئامانجە دەستنیشان کراوەکان لێیان دراوە."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی هێرشەکان وەکو تۆڵەیەک بوون لە " هێرشە تیرۆریستییەکەی " ئۆکرانیا بۆ سەر پردەکەی کرایمیا کە ڕووسیا و کرایمیا بە یەکەوە دەبەستێتەوە. هەروەها بەڵێنی " وەڵامێکی توندیدا " دژی هەر هێرشێکی دیکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG