Accessibility links

وەزارەتی بەرگری تورکیا: ئاگرەکەی بەندەری ئەسکەندەرونی تورکیا کوژێندرراوەتەوە


بەندەری ئەسکەندەرون، باشووری تورکیا
بەندەری ئەسکەندەرون، باشووری تورکیا

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت دوای بومەلەرزە گەورەکەی ناو تورکیا، ئاگرێکی گەورە لە بەندەری ئەسکەندەرونی تورکیا کەوتەوە و لە کۆتاییدا تواندرا بکوژێندرێتەوە، بەڵام ڕوون نیە کەی کارەکان لە بەندەرەکەدا دەستپێدەکەنەوە.

دەسەڵاتی دەریایی تورکیا ڕۆژی دووشەممە وتی بەندەرەکە کە دەکەوێتە سەر کەناری دەریای ناوەند لە هەرێمی هەتای باشووری تورکیا، بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانی بەرکەوتووە.

گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن دوکەڵ سەدان کۆنتێنەری سەر بەندەرەکەی ڕەش کردووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش بەردەوام هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، دوکەڵێکی زۆریش ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.

دەزگای باری تورکیا تریبێکا لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئاگرەکە هێشتا لە هەندێک لە ناوچەکانی کارگۆی بەندەری لیماک لە ئەسکەندەروندا ماوە.

ئاگرەکە بووە هۆی ئەوەی سەرجەم کارەکانی بەندەرەکە ڕابگیرێت، هەروەها کەشتییەکانیشی ناچار کرد بەرەو بەندەرەکانی دیکە بڕۆن.

وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی بەهۆی هەوڵەکانی هێلیکۆپتەر و فڕۆکە سەربازییەکانەوە ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە تەنها لە هەرێمی هەتای زیاتر لە 1200 بینا ڕووخاون. ئەسکەندەرون پیشەسازی قورسی وەکو پۆڵای تێدایە و یەکێکە لە گەورەترین بەندەری کۆنتێنەرەکان لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا. بەندەرەکە زیاتر سەنگی خستۆتە سەر بازرگانی ناوخۆی تورکیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG