Accessibility links

Gaziantep, Turkey
Gaziantep, Turkey

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا لە 7900 کەس تێپەڕ دەبێت

کاربەدەستان لە تورکیا و سوریا ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی نوێیان لە بارەی قوربانیانی بومەلەرزەکانی تورکیا ڕاگەیاند.

٠٩:٤٤ ٨.٢.٢٠٢٣

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە سوریا زیادی کردووە و گەیشتووەتە دوو هەزار و 470 کەس. بەلایەنی کەم پێنج هەزار و 894 کەسیش لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 7926 کەس.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە سوریا بەرزببێتەوە.

٠٩:٢١ ٨.٢.٢٠٢٣

بەرپرسان و کاربەدەستانی تەندروستی پزیشکی ڕایانگەیاند، پێنج هەزار و 894 کەس لە تورکیا و زیاتر لە هەزار و 900 کەسیش لە سوریا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە حەوت هەزار و 800 کەس بەهۆی ئەو بوومە لەرزە بەهێزەی تورکیا و سوریای گرتەوە.

٢٣:٠٦ ٧.٢.٢٠٢٣

بەسەدان کەس لە چین وتوێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا، خەریکی کۆکردنەوەی کۆمەک و ناردنی پێداویستیەکانن بۆ ئەو شوێنانەی بەر بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کەوتوون.

پەیامنێری بەشی ئەیوب دەمیر کوردی دەنگی ئەمەریکا لەوێ بووەو پەرۆشی خەڵکەکە نیشان دەدات.

٢٢:١٣ ٧.٢.٢٠٢٣

بەپێی زانیارییە فەرمییەکان ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی کە تورکیا و سوریای گرتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە سەرووی 7100 کەس و تا ئێستاش کارمەندانی فریاگوزاری بە دوای ئەو کەسانەدا ەگەڕێن کە لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.

بەرپرسان و کاربەدەستانی تەندروستی پزیشکی ڕایانگەیاند، پێنج هەزار و 434 کەس لە تورکیا و هەزار و 712 کەسیش لە سوریا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە حەوت هەزار و 146 کەس.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG