Accessibility links

سەرچاوەیەک: ئۆکرانیا یەکەم سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەڵمانی بە دەست دەگات


سیستمی بەرگری ئاسمانی ئایریس تی ئەڵمانیا
سیستمی بەرگری ئاسمانی ئایریس تی ئەڵمانیا

سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت ئۆکرانیا لە کۆی چوار سیستمی بەرگری ئاسمانی ئایریس تی ئەڵمانی یەکەم سیستمی وەرگرتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت ڕایگەیاند ئەڵمانیا چوار سیستمی بەرگری ئاسمانی ئایریس تی دەدات بە ئۆکرانیا.


سەرچاوەکە وتی ڕەوانەکردنی سیستمەکە زووتر بووە وەک لەوەی پلانی بۆ داندرابوو. حکومەتی ئەڵمانیاش بە فەڕمی لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتی قەرەباڵغیدا ڕووسیا هێرشی موشەکی کردە سەر شارەکانی ئۆکرانیا کە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کوژران و کارەبا و گەرمی لە بەشێکی هەرێمەکانی ئۆکرانیا بڕی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG