Accessibility links

گروپی حەوت داوا لە تاڵیبان دەکات 'دەستبەجێ' بڕیارەکەی بۆ ڕێگەگرتن لە کارکردنی ژنان هەڵبوەشێنێتەوە


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت ڕۆژی پێنجشەممە داوایان لە تاڵیبان کرد بڕیاری قەدەغەکردنی ژنان بۆ کارکردنیان لە کەرتی هاوکاری ئەفغانستان هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەم قەدەغەکردنە دوایین گورزە لە دژی مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان لەو کاتەوەی ساڵی ڕابردوو تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.

ئیسلامییە توندڕەوەکان لە سەرەتای ئەم مانگەشدا ڕێگرییان کرد لەوەی ژنان بچنە زانکۆکان، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی جیهانی و ناڕەزایەتیەکی زۆر لە بەشێک لە شارەکانی ئەفغانستان.

خۆپیشاندانی ژنانی ئەفغانی دژ بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە زانکۆ، 22ی دوازدەی 2022 کابول ئەفغانستان.
خۆپیشاندانی ژنانی ئەفغانی دژ بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە زانکۆ، 22ی دوازدەی 2022 کابول ئەفغانستان.

وەزیرانی وڵاتانی گروپی حەوت لەگەڵ وڵاتانی ئوسترالیا، دانیمارک، نەرویج، سویسرا و هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، " نیگەرانییەکی قوڵیان هەیە لەمەڕ فەرمانە بێباک و مەترسیدارەکەی تاڵیبان. کە ملیۆنان ئەفغانی دەخاتە مەترسییەوە کە بۆ ژیانیان پشت بە هاوکارییە مرۆییەکان دەبەستن."

لە بەیاننامەکەی کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بڵاوکرایەوە گوتراوە " داوا لە تاڵیبان دەکەین کە دەستبەجێ بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە."

ئەم داواکارییە پاش ئەوە دێت کە چەندین ڕێکخراوی هاوکاری لە ئەفغانستان بەهۆی بڕیارەکەی تاڵیبانەوە کارەکانی خۆیان لە وڵاتەکەدا ڕاگرت.

گروپی حەوت وڵاتانی پیشەسازی کە بریتییە لە ئەمەریکا، کەنەدا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، لە بەیاننامەکەیاندا تیشکیشیان خستەسەر گرنگی بەشداری ژنان بۆ کارەکانی ڕێکخراوەکان "ژنان بە تەواوی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە مرۆیی و پێداویستییە سەرەتاییەکانن. تا بەشداری نەکەن لە گەیاندنی یارمەتییەکان لە ئەفغانستان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان ناتوانن بگەنە خەڵکی لاوازی وڵاتەکە بۆ دابینکردنی خۆراک، دەرمان، کەلوپەلی زستان و ئەو کەرەستە و خزمەتگوزارییانەی دیکە کە پێویستیان پێیەتی بۆ ژیان."

سەرچاوە: ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG