Accessibility links

بەڕیتانیا:هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش تواناکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا پاراستووە


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی هێزی دەریایی ڕووسیا سەرەڕای ئەو زیانانەی کە بەر کەشتییەکانی کەوتووە لە دەریای ڕەشدا، هێشتا تواناکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا و ئامانجەکانی سەر کەناراوەکان پاراستووە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی نزیکەی 20 کەشتی هێزی دەریایی ڕووسیا بە ژێرئاوگەڕیشەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای ڕەشدان.

وتیشی " تەنگەی بۆسفۆر هێشتا بەڕووی سەرجەم ئەو کەشتیانەدا داخراوە کە کەشتی تورکی نین، ئەمەش بووەتە هۆی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم ڕووسیادا تاوەکو کەشتییەکی دیکە ڕەوانەی دەریای ڕەش بکات و جێگەی مۆسکڤا بگرێتەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا لە مانگی چواردا تەقینەوەیەک لەسەر کەشتیە سەرەکییەکەی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش کە بە مۆسکڤا ناسراوە ڕوویدا، لەو کاتەدا ئۆکرانیا وتی تەقینەوەی کەشتییەکە بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بووە و بە موشەکی نیپتون کەشتییەکەیان کردۆتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG