Accessibility links

ماڵدۆڤا داوای هاوکاری زیاتر لە ئەمەریکا دەکات بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا


سەرۆک وەزیرانی ماڵدۆڤا ناتالیا گاڤریلیتا ڕۆژی یەکشەممە داوای لە ئەمەریکا کرد کۆمەکی مرۆیی زیاتر بۆ وڵاتەکەی دابین بکات لەکاتێکدا ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان لەو وڵاتە بچووکە گەشتۆتە سەروو 120 هەزار کەس.

لە سەرەتای کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تۆنی بلینک کەسەردانی ماڵدۆڤای کردبوو، گوتی وڵاتەکەی، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 2.6 ملیۆن کەسە و یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی ئەوروپا، بەدەست زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکانەوە دەناڵێنێت.

دوای دروستبوونی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، زیاتر لە ملیۆنێک دانیشتووی ئۆکرانیا تا ئێستا وڵاتەکەی خۆیان جێ هێشتووە و بۆ پاراستنی ژیانیان لە بۆمبارانەکانی ڕووسیا ڕوویان لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کردووە.

وەزیرەکە گوتی 24 هەزار کەس لەو ئاوارانەی لە ئۆکرانیاوە ڕۆشتوون بۆ ماڵدۆڤا هاوڵاتی ئۆکرانی نین.

وەزیرەکە گوتیشی "هەمووان کۆبوونەتەوە بۆ دابینکردنی شێڵتەر، خواردن، و یارمەتی بۆ ئەوانەی کە لە شەڕ هەڵهاتوون. بەڵام پێویستمان بە یارمەتییە تا مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕێژە زۆرەدا بکەین. بەخێرایی ئەوەمان پێویستە."

بلینکن، کە مالدۆڤا سێیەم وڵات بوو سەردانیکرد لە گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا، گوتی ماڵدۆڤا "دەتوانیت لە هەموو ڕوویەکەوە پشتمان پێبەستێت."

بلینکن رۆژی شەممە لە پۆڵەنداوە گوتی کۆشکی سپی هەوڵ دەدات 2.75 ملیار دۆلار کۆمەکی مرۆیی بۆ ئاوەرەکانی ئۆکرانیا دابین بکات.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG