Accessibility links

لەندەن بەنیازە "پلانێکی کرداری" بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێشکەش بکات


بەگوێرەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆرس جۆنسن خۆی بۆ پێشکەشکردنی پلانێکی کرداری نێودەوڵەتی ئامادە دەکات بە ئامانجی شکستهێنان بە داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو لە لەندەن کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانی چڕدەکاتەوە.

دوای زنجیرەیەک لە سەپاندنی گەمارۆی بێ پێشینە لەلایەن ڕۆژئاوا لە دژی بەرژەوەندیەکانی ڕووسیا وەک کاردانەوە لە بەرامبەر داگیرکردنی ئۆکرانیا، بۆرس جۆنسن داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵە ڕێکخراوەیەکانیان دژ بە مۆسکۆ نوێ بکەنەوە لە ڕێی پلانێکی کارکردنی شەش خاڵیدا.

بۆرس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ڕاگەێندراوێکدا گوتی دەبێت پوتن شکست بێنیت و دەبێت دڵنیابین لەوەی کە پوتن لەم کارە شەڕەنگێزییەیدا شکست دێنێت.

جۆنسن گوتیشی تەنها گوزارشتکردن لە پشتیوانیمان بۆ سیستەمی نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسا دارێژراوە بەس نییە، بەڵکو پێویستە لەسەرمان داکۆکی لێ بکەین دژ بە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ داڕشتنەوەی ڕێساکان بە زەبری هێزی سەربازی.

XS
SM
MD
LG