Accessibility links

زیاتر لە هەزار کەس لە ناڕەزایانی دژ بە جەنگ لە ڕووسیا دەستبەسەرکراون


بەپێی ڕێکخراوی ئۆ ڤی دی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕووسیا، زیاتر لە هەزار کەس لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی ڕۆژی یەکشەممە لە 21 شاری سەرانسەری ڕووسیا لە دژی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنەوە دەستبەسەرکران.

گروپەکە ڕایگەیاند کە خەڵک لە خۆپیشاندانەکاندا لەوانە لە شاری ڤالادیڤۆستۆک و شاری ئیرکۆتسک لە سیبری دەستگیر و دەستبەسەرکراون. چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن هەندێ ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە تێیدا خۆپیشاندان لە شارەکانی دیکە نیشان دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەڵێت هەواڵەکان نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ زانیاریەکان پشتڕاست بکاتەوە و نەیتوانیوە لەگەڵ پۆلیسی ڤلادیڤۆستۆک یان ئیرکۆتسک قسە بکات، هەروەها نەیتوانیوە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیاوە بکات بۆ ئەوەی لەو بارەیەوە لێدوانیان لێ وەرگرێت.

وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا ڕۆژی شەممە هۆشداریدا لەوەی کە هەر هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ڕێگری لێ دەکرێت و ڕێکخەرەکانی ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا خۆپیشاندەرێک پێش ئەوەی پۆلیس دەستگیری بکات پیشانی دەدات لە شاری خابارۆڤسک کە هاوار دەکات "نا بۆ شەڕ ، چۆن شەرم ناکەیت."

ئەلێکسی ناڤالی، ڕەخنەگری پوتن ڕۆژی یەکشەممە لە زینداندا داوای دەربڕینی ناڕەزایی لە سەرانسەری ڕووسیا و هەموو جیهان کرد لە دژی ئەو داگیرکاریەی کە لە 24ی مانگی 2 لە لایەن ڕووسیاوە دەستی پێکردووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا، سەدان سەربازی ڕووسی و ئۆکرانی کوژراون، هاوکات ڕووسیاش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گۆشەگیر کراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 1 ملیۆن هاوڵاتی تەنها لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لە ئۆکرانیا هەڵهاتوون و قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتەدا خراپتر بووە.

XS
SM
MD
LG