Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەدات هەتا ئەگەر هیوایەکی کەمیش هەبێت


نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە دوای گەڕانەوەی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵی نێوەندگیری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا تەنانەت ئەگەر هیوایەکی کەمیشی بە سەرکەوتن لە هەوڵەکانیدا هەبێت.

ئۆکرانیا داوای لە ئیسرائیل کرد کە وەک نێوەندگیرێک کاربکات، ئەمەش ئاماژە بە پەیوەندییە باشەکانی حکومەتی بنێت دەکات لەگەڵ هەردوو لایەنی کیێڤ و مۆسکۆ. ئۆفیسی بێنێت ڕایگەیاند کە بێنێت لە کۆتایی هەفتەدا سێ جار قسەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە.

بێنێت لە لێدوانە تەلەڤیزیۆنییەکانیدا بۆ کابینەکەی، وردەکاری چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ پوتین لە کرملن نەدا و دەڵێت ئەوە تەنها بە"هەوڵ و هاندانی هەموو لایەنەکانە" کە لە نێوان وڵاتانی تردا ئاماژە بە ئەمەریکا دەکات، بێنیت و پوتن هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بیرۆکەی نێوەندگیرییەکەیان تاوتوێ کردووە.

بینێت، گوتیشی"ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی هاوکاری لە هەر شوێنێک کە داوای لێبکرێت، ئەگەر دەرفەتەکانیش زۆر باش نەبن." بەڵام ئەو ساتەی کە دەرگایەکی بچووک بە کراوەیی هەیە و توانای دەستڕاگەیشتنمان بە هەموو لایەنەکان هەیە، ئەنجامدانی هەموو هەوڵێک وەک ئەرکێکی ئەخلاقی دەبینم."

ئیسرائیل سەرکۆنەی هێرشی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا کرد، هاوکاری خۆشی بۆ کیێڤ دەرببڕیت و یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی ئەم وڵاتە کرد، بەڵام بنێت وەڵامی داواکارییەکانی ئۆکرانیای نەدایەوە بۆ یارمەتیدانی سەربازی و کەناڵەکانی بە کراوەیی بۆ ڕووسیا هێشتەوە، لە کاتێکدا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی بڵاوەپێکردنی ئێران لە سوریا ڕێکدەخات.

ئیواز هێندلی وەزیری پەیوەندییەکانی ئیسرائیل گوتی ئەو داواکاری ئۆکرانییەکانی بۆ قەدەغەکردنی 9 دەزگای ڕاگەیاندنی ڕووسی لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەکردن ڕەتکردەوە.

XS
SM
MD
LG