Accessibility links

تاڵیبان بەربەست بۆ فڕۆکەخانی کابوڵ دادەنێت


هێزەکانی تاڵیبان ڕۆژی شەممە بەربەستیان خستە بەردەم زۆربەی ئەو ئەفغانیانەی کە لەبەردەم فڕۆکەخانەی کابوڵن و هیواخوازبوون لەوڵاتەکە دەربچن .زۆربەی وڵاتانی ناتۆش دوای بیست ساڵ لە ئەفغانستان سەربازەکانیان گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و کۆتاییان بەو پردە ئاسمانییە پڕ کێشمەکێشە هێناو سەرکردەکانی ڕۆژئاواش دان بەوەدا دەنێن کە چەندین هاوڵاتی و هاوپەیمانیان لە ئەفغانستان بەجێهێشتووە.

ئەمەریکا دەڵێت لەو کاتەوەی کە تاڵیبان لە 15ی ئابدا کابوڵی کۆنترۆڵ کردووە، بەبێوەستان کاری کردووە و زیاتر لە 100 هەزار کەسی لە فڕۆکەخانەی نیودەڵەتی کابوڵەوە گواستووەتەوە بەردەوامیشن لە گەشتە ئاسمانییەکان هەتا دوا وادەی ڕۆژی سێشەممەکە سەرۆک جۆ بایدن داینابوو.

بەریتانیاش ڕۆژی شەممە دوایین گەشتی گواستنەوەی ئەنجام دا، هەرچەندە سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسۆن بەڵێنیدا کە زۆرتر ئەو خەڵکە بگوازێتەوە بۆ بەریتانیا کە بەهۆی تالیبانەوە دوچاری مەترسی دەبنەوە.

لە ڤیدیۆیەکدا لە فڕۆکەخانەی کابول کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەفغانستان رایگەیاند:"ئێستا کاتی کۆتاییهێنانە بەو قۆناغە."

XS
SM
MD
LG