Accessibility links

داعش کوڕەکان بە قاچاخ دەبات بۆ کەمپەکانی ڕاهێنان لە بیاباندا


زیاتر لە دوو ساڵ پاش ڕووخانی خەلافەتەکەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، وا دەردەکەوێت ئەو گروپە تیرۆرستییە لە هەوڵی بنیاتنانەوەی سوپاکەیدابێت لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەر دەستی ئەو کوڕ و هەرزەکارانەی کە زۆربەیان لە کامپی ئاوارەکان لە باکووری سوریاوە بە قاچاخ براون.

ئەم ئاشکراکردنەی کە لەسەر بنەمای هەواڵگری سەربازی ئەمەریکایە، بەشێکە لە راپۆرتێکی کە رۆژی سێشەممە لەلایەن ئۆفیسی پشکنەری گشتی بەرنامەو کارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق بڵاوکرایەوە.

ئەو ڕاپۆرتە بە تایبەتی هۆشداری ئەوەی داوە کە سەرەڕای زنجیرەیەک هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات، داعش بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لە نێو کامپەکاندا هەیە و دەتوانێت خەڵکی ڕاکێشێتە نێو ڕێکخراوەکەی.

ڕاپۆرتەکەی کە لەسەر بنەمای ئاژانسی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە نوسراوە دەڵێت " داعش بەقاچاخبردنی کوڕانی لەو کەمپانەوە کردووە بە ئەرکی سەرەکی تا لە چەند شوێنی بیابانی سوریا ڕاهێنانیان پێبکات."

کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا هۆشداری ئەوەشیان داوە کەمپی هۆل یەكێکە لە شوێنە سەرەکییەکانی جێی سەرنجی داعش بۆ ڕادیکاڵکردنی خەڵکەکەو ڕاکێشانیان بۆ ناو ڕێکخراوەکەیان.

نێوەندی سەرکردایەتی ئەمەریکا، کە چاودێری هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، بە ئۆفیسی پشکنەری گشتی بەرنامەو کارەکانی وەزارەتی بەرگری گوتووە، لە پێناو پارەی زیاتر، پشتیوانە مێینەکانی داعش لە نێوان مانگەکانی 4 بۆ 6 لە کەمپی هۆل هەوڵە ڕادیکاڵەکانیان زیاتر کردووە، بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەئامانج کردنی منداڵان و هەرزەکاران.

ڕاپۆرتەکەی پشکنەری گشتی باس لەوە ناکات کە چەند منداڵ لەلایەن داعشەوە براون بۆ کەمپەکانی ڕاهێنان، بەڵام دەڵێت ئەم نیگەرانییە نوێ نییە.

کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا بە بەردەوامی هۆشدارییان داوە سەبارەت بەوەی کە ڕەنگە داعش سودمەندبێت لە دۆخی کەمپەکان لە کاتێکدا ئەو گروپە تیرۆرستییە هەوڵ دەدات خۆی ڕێکخباتەوەو تواناکانی دروست بکاتەوە.

بەڕێوەبەری نێوەندی سەرکردایەتی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ کێنێت فرانک مککانزی لە مانگی چوار بە یاسادانەرانی ڕاگەیاند بارودۆخی کەمپی هۆل و کەمپەکانی تر جێگای نیگەرانییەکی زۆرە.

ژەنەڕاڵ مککانزی
ژەنەڕاڵ مککانزی

ئەو گوتیشی " مەگەر ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ دەرکردنی منداڵەکان لەو کەمپەدا، ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگەو میانەڕەو کردنەوەیان، ئەگینا لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا گرفتێکی گەورەی سەربازیمان دەبێت."

لە سەرەتای ئەمساڵدا بەرپرسانی ئەمەریکا بە مەرجێک کە ناویان ئاشکرا نەکرێت بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند ئەوان ترسی ئەوەیان هەیە داعش کامپە ئاوارەکانی وەکو کەمپی هۆل بکات بە بنکەی خۆی و لەوێوە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکەی بەڕێوە ببات.

کەمپی هۆل زیاتر لە 60 هەزار خەڵکی تێدا دەژین و زۆربەیان ژن و منداڵن، ئەو کەمپە بووە بە خاڵی سەرەکی گواستەنەوەی پارەو چەکیش بۆیان.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە " داعش بە ڕێگای تۆڕە قاچاخەکانی لە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرئەلزور خێزانەکانی داعشی لەو کەمپە دەرکردووە و لە ماوەی چند مانگی ڕابردوودا چەکیشی بردۆتە نێو کەمپەکەوە."

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

بەڵام لە مانگی چواردا هەوڵەکانی داعش بۆ دەستگرتن بەسەر ئەوە کەمپەدا بەهۆیهەڵمەتێکی پێنج ڕۆژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کەمتر بووەوە.

لە ئێستادا کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا دەڵێن سەرەڕای دەستگیکردنی 125 کەس لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکە و دەستگیرکردنی تریش پاش ئەوە، داعش بوونێکی بەهێزی لە نێو کەمپەکەدا هەیە و کوشتنەکان بە فەرمانی داعش لە نێو کەمپەکەدا زیادیان کردووە.

خەملاندنەکانی زانیاری ئەمەریکا کە لەگەڵ چەندین وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشکراوە نیگەرانییەکان لەمەڕ زیادبوونی چاکاکییەکانی داعش لە سوریا و عێراق دەهێنێتە گۆڕێ کە هێشتا نزیکەی 8 بۆ 10 هەزار چەکداری لە ناوچەکەدا هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ڕابردووی نەتەوە یەکگرتووەکان داعش لە سوریا بۆ یاخیبوونێکی پتەو گەشەی سەندووە، ئەمەش بەهۆی بۆشاییەکانی ئاسیشی ناوخۆ، و ئەو هێزانە دەکەنە ئامانج کە ڕووبەرووی هەوڵەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە دەبنەوە.

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات داعش بە چالاکانە لە سوریا کار دەکات بۆ " بونیاتنانەوەی تواناییەکانی شەڕی."

بە پیی کاربەدەستانی زانیارییەکانی بەرگری ئەمەریکا، ئەو گروپە تیرۆرستییە سەرنجێکی زۆری لەسەر بیابانی ڕۆژهەڵاتی سوریایە کە ناوچە سەختەکەی وای کردووە خۆیان بشارنەوە لە هێزی ئاسمانی ئەمەریکا وهاوپەیمانان.

کاربەدەستان دەڵێن داعش زۆر وریاش بووە کە هێرش نەکەنەسەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ناوچەکە، لە بری ئەوە زنجیرەیەک هێرش ئەنجام بدەن لە دژی هەردوو کاروانەکانیحکومەتی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

جێف سێڵدن- دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG