Accessibility links

دەرکردنی کەسوکاری داعشە سوریاییەکان لە کەمپی هۆل بەردەوامە


ڕۆژی چوارشەممە 59 خێزانی سوریایی کەسوکاری داعش لە کەمپی هۆل دەرکران و ڕەوانەی ناوچەی سیرینی هەرێمی فوراتکران.

بەرپرسی نوسینگەی دەرکردنی خێزانەکان لە کەمپی هۆل مونیر محەمەد بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند خێزانەکانی کە ئەم جارە سەرکرداون بریتین لە 202 کەس کە خەڵکی ناوچەی سیرینن.

بەڕێز محەمەد گوتیشی " گوتیشی سەرلەبەیانی ڕۆژی 2 مانگی شەشی ساڵی 2021، بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە شازدەهەمینوەجبەی خێزانە سورییاییەکانی لەو کەمپەکە دەرکرد، کە پێشتر لە هەرێمەکانی سیرین و کۆبانێ-دا بوون، ژمارەی خێزانەکانی ئەم جارە 59 خێزانە کە دەکاتە 202 کەس. ئەم هەنگاوە بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دراوە بۆ ئەو خێزانانەی کە دەیانەوێت لە کامپی هۆل دەرچن".

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

مونیر محەمەد لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی ئەوان بە پێی بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەردەوام دەبن لە دەرکردنی خێزانە سوریاییەکان لە کەمپی هۆل و جەختیشی کردەوە لەوەی هیچ کەسێک بە زۆر دەرناکەن و ئەوانەشی کە نایانەوێت دەرچن دەتوانن بمێننەوە.

ئەو گوتیشی " لە مانگی ڕابردوودا چەندین بەش خەڵکمان دەرکردووە، ئەمە شازدەهەمین بەشی خێزانە سوریاییەکانە دەربکرێن و لە ماوەیەدا زیاتر لە 400 هەزار کەس دەرچوون. بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی 16 هەزار سوریایی لە کەمپی پەنابەرانی هۆلدان."

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

ئەو خێزانە و کەسانەی کە دەیانەوێت لە کەمپەکە دەرچن پێش دەرچوونیان بەڵگەنامەکانی خۆیان دەدەن بە بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە و پاش لێکۆڵینەوە کردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەردەکرێن.

عەبدولڕەحیم عەلی یەکێکە لەو کەسانەی کە لەم گەشتەی ناوچەی سیرین لە کەمپەکە دەردەچێت گوتی ئەو لە شاری شەعەڤای دێرازورەوە گوازرایەوە بۆ کەمپی هۆل و پاش سێ ساڵ لە کەمپەکە دەردەچێت.

پاش بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نزیکەی 4 هەزار کەس بە 16 بەش لە کەمپەکە دەرکراون. هەروەها 100 خێزانی عێراقیش دەرکراون. سەرەڕای ناڕەزایی بەشێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە، دەرکردنی کەسوکاری چەکدارە داعشە سوریاییەکان بەردەوامە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:57 0:00


XS
SM
MD
LG