Accessibility links

ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی کەمپی هۆل


هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، کە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش لە کەمپی هۆل کۆتاییپێهات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند کە 125 چەکداری خانە نهێنییەکانی داعش دەستگیرکراون، کە 15یان ژنن.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری هۆل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەجامداو تیایدا گوتەبێژی فەرمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەلی ئەلحەسەن لێدوانێکی دا.

هەروەها وتەبێژی هەسەدە کینۆ گابرییەل، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نووری مەحموود و فەرماندەی گشتیی ئەنجومەنی هەرێمی جەزیرە ئەڤیندار دێریک بەشداری بەشدارییان لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا کرد.

ئەلحەسەن ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندی مافەکانی مرۆڤن و پەیاماننامەی نێونەتەوەین بۆ پارستنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەو گوتیشیسەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان کەشێکی ئارامیلە کەمپەکەدا دروست کردبوو ”بەڵام بەبێ پشتیوانی نێودەوڵەتی زۆر ناخایەنێت دەبێت ئەمە وەکو دەرفەتێک بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەکی هەمیشەیی ."

حەسەن ئەوەشی بەبیر هێنایەوە کە ئەوان پێشتریش ڕایانگەیاندبوو " لەسەر بنەمای ئەرکی ئەخلاقی، یاسایی، مرۆیی و ئەمنیمان بۆ سەلامەتی دانیشتوانی کەمپەکە ئۆپەراسیۆنێکمان دەستپێکرد. ئەمە بۆ پاراستنی ئاسایش لە کەمپەکە، دابینکردنی دۆخی ژیانی مرۆیی پێویستیەکی گرنگە. کەمپی هۆل یەکێکە لە گەورەترین و مەترسیدارترین کامپەکانی جیهان، کە زیاتر لە 60 هەزار کەس لە 57 وڵاتی جیاوازەوە لەو کەمپە دەژین، کە زۆربەیان لە خێزانی ئەندامانی داعشن. هەروەها زۆرێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە وەک هاووڵاتی خۆیان کردۆتە کەمپەکەوە و بۆ دەرفەتێک دەگەڕێن تا خۆیان ڕێکبخەنەوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو داعشانە زیاتر لە 47 کەسیان لە ناو کەمپەکە کوشتووە.

حەسەن ڕایگەیاند، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنیندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئەلیکترۆنیدا گیراوە کە ئامادە کرابوون بۆ بەکارهێنانی مین.

شایانی باسە کەمپی هۆڵلە 8 بەش پێکهاتووە کە دوو بەشی تایبەتە بە ئەندامانی خێزانی داعشە بیانییەکان و شەش بەشیشی سوریایی و عێراقییەکان. بە گشتی 63 هەزار کەس لەو کەمپەدا دەژین کە زۆرینەی ژن و منداڵن.

لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا کە 5 ڕۆژی خایاند، 6 بەشەکەی سوریا و عێراقیەکان کرانە ئامانج.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییکەدا، هەموو ئەوانەی لە کامپەکە بوون بە ناویان بە وێنە و DNA بەبەڵگە کرا.

XS
SM
MD
LG