Accessibility links

کامڵا هێرس لە دەمی بوونی بە جێگری سەرۆک مێژوو تۆمار دەکات


کامڵا هێرس مێژوو تۆمار دەکات وەکو یەکەم ژن و یەکەم ژنی ڕەشپێست کە بۆ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردێت، ئەو بەربەستانە دەشکێنێت کە زیاتر لە دوو سەدەیە پیاوان ، نزیکەی هەموویان پیاوی سپی پێست، لەو پۆستە باڵایانەی سیاسەتی ئەمەریکادا بینراون.

ئەم سیناتۆرە تەمەن 56 ساڵەی ستانی کالیفۆرنیا، یەکەم کەسی ڕەشپێست و باشوری ئاسیایە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک هەڵبژێردێت.

خانم هێرس نوێنەرایەتی ئەو فرەکلتورییە دەکات کە پێناسەی ئەمەریکایە کە تا ئاستێکی زۆر، لە نێوەندەکانی دەسەڵاتی واشنتندا نەبینراوە.

هێرس لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئەستێرەیەکی گەشاوە بووە لە سیاسەتی دیموکراتەکاندا، پێش ئەوەی ببێتە سیناتۆری ئەمەریکا، دادپارێزی ناوچەی سانفرانسیسکۆ بووە دواتر بۆتە وەزیری دادی ویلایەتی کالیفۆرنیا. پاش ئەوەی هێرس کۆتایی هێنا بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆی وەکو کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ساڵی 2020، جۆو بایدن بۆ جێگری خۆی دەستنیشانی کرد. ئەوان لە 20 ی مانگی 1 وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆک سوێندی یاسایی دەخۆن.

هەڵبژاردنی جێگری بایدن گرنگییەکی زیاتری پێدراوە چونکە کاتێک کە بایدن دەستبەکار دەبێت ئەو تەمەنی دەبێتە 78 و بەڵێنیشی نەداوە هەوڵی بەدەستهێنانی خولی دووهەم بداتەوە لە ساڵی 2024 دا.

سەرەڕای خۆشخاڵییەکانی سەرکەوتنیان، هێرس و بایدن ئاستەنگێکی زۆر لەبەردەمیاندایە، لە ناویاندا قووڵبوونەوەی ئەو ناکۆکییە ڕەگەزیانەی لە ئەمەریکا دروست بوون لە ئەنجامی پەتای کۆرۆنا کە باجە گەورەکەی کەمینەکان داویانە و مردنی ئەمەریکاییە ڕەپێستەکان لە ژێر دەستی پۆلیس. کاری ڕابوردووی هێرس وەک داواکاری گشتی ناڕوونی لەلایەن پێشکەوتووخوازەکان و دەنگدەرە گەنجەکان دروستکردووە کە دەخوان گۆڕانکاری سەرتاسەری لە یاساکانی پۆلیس و ڕێبازی بەنگ و موخەدەرات و زۆر شتی تر ئەنجام بدرێت.

جێسیکا بیرد کە سەرکردایەتی بزوتنەوەی پڕۆژەی دادپەروەری هەڵبژاردنی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە و بەرەی پێشەوە دەکات کە هەوڵی هاوپەیمانی فرە ڕەگەزییە بۆ کۆکردنەوەی دەنگدەران ، گوتی پلانی هەیە کاربکات بۆ فشار خستنە سەر هێرس و بایدن کە ڕێبازی پێشکەوتووخوازانە بگرنە بەر.

برید گوتیشی " لە ناخەوە بڕوام بە هێزی ڕێبەرایەتی ژنی ڕەشپێست هەیە، تەنانەت لە کاتێکیشدا کە هەمو سیاسەتەکانمان یەک نین." ئەو گوتیشی " دەمەوێت ئێمە وابەستەبین بەو بیرۆکەیەی کە نوێنەرایەتیمان هەیە و ئەمەش شایانی خۆشحاڵی دەربڕینە".

هێرس دووهەم ژنی ڕەشپێست بوو بۆ سینات هەڵبژێردرێت. یەکێک لە سیناتۆرە هاوکارەکانی کۆری بووکەر کە ئەوەیش ڕەشپێستە گوتی ئامادەبوونی زۆری لە دەزگاکەدا " دەستی بە خەڵکی زیاتر ڕابگات" و گوتیشی پێشبینی دەکات لەگەڵ کارەکانی جێگری سەرۆکایەتیدا دەستی بەشی تریش ڕابگات.

هێرس لە ساڵی 1964 لە دایک و باوکێکی کە هەردووکیان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە بزوتنەوەی مافەکانی مرۆڤ لە دایک بوو. شیامالا گۆپالانی خەڵکی هندستان و دانۆڵد هێرسی خەڵکی جەمەیکا لە زانکۆی کالیفۆرنیا یەکیان ناسی لە گەرمەی چالاکییەکانی ساڵی 1960دا. کاتێک هێرس و خوشکەکەی منداڵ بوون ئەوان دایک و باوکیان لەیەکتر جیابوونەوە، هێرس لەلایەن دایکە کۆچکردووەکەیەوە بەخێو کرا، کە بە گەورەترین هاندەری ژیانی ناودێری دەکات.

XS
SM
MD
LG