پاش ئەوەی جۆو بایدنی دیموکرات لە ویلایەتی پێنسلڤانیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و 20 دەنگەکەی نوێنەرانی هەڵبژاردنی ئەو ویلایەتەی بەدەستهێنا توانی بگات بە 273 دەنگی نوێنەر لە کاتێکدا 270 دەنگ پێویستە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، بۆیە چاوەڕواندەکرێت بە فەرمی بە براوەی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەندرێت.
ڕۆژی شەممە 4 ڕۆژ پاش پرۆسەی دەنگدانی گشتی کە لە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، دەستەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا ڕایگەیاند جۆو بایدن زۆرینەی دەنگەکانی ویلایەتەکەی بەدەستهێناوە.