Accessibility links

هاوکاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان، ترامپ هەڵمەتەکانی دەباتە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەمەریکا


لەو ڕۆژەی کە کۆنگرەی دیموکراتەکان دەستیپێکرد سەرۆک ترامپ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی خۆی بردە ویلایەتەکانی سەرو ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەمەریکا.

لە کاتێکدا ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەکانی مینەسۆتا و ویسکۆنسن ڕاوەستا ئەو بە شێوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئاسا لەلایەن پشتیوانەکانییەوە پێشوازی لێرکراو دروشمی " ئەمەریکا جارێکی تر بەهێز دەکەینەوە" دەوترایەوە. سەرۆک بۆ گورپێک لەو پشتیوانانەی کە بانگهێشتکرابوون قسەی کرد و بەرهەڵستە چاوەڕوانکراوە دیموکراتەکەی بە بوکەڵەی " فاشیستی چپڕەو" ناودێر کرد.

ترامپ هۆشداریشی دا ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لەلایەن پارتی ئۆپزسیۆنەوە مانایی کردنەوەی سنورەکان، داڕمانی ئابوری و گوایە کارەساتی زیاترە.

سەرۆک ترامپ لە فڕۆکەخانەی مانکاتۆ مینەسۆتا بە پشتیوانانی گوت " لە ئەمەریکای جۆ بایدندا، پاراستنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا بنکۆڵ دەکرێت، و کۆمەڵگەکانتان دەکەونە بەر ڕەحمەتی گروپە ئاژاوە گێڕەکان."

پاشان لە میانەی کۆبونەوەیەکی هاوشێوەدا لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەی ئۆشکۆش لە ویسکانسن ترامپ گوتی " لە ئەمەریکایەکی کە بایدن بەڕێوەبی ببات هیچ کەس پارێزراو نابێت. چونکە جێگری سەرۆکی پێشو و جێگرەکەی سیناتۆر کامڵا هێرس پشتیوانی لە تاوان دەکەن و دژی پۆلیسن."

لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2016 لە مینەسۆتا کڵنتن بە ئاستەم دەنگەکانی زیاتر بوو.

جێنفەر دێڵتن پرۆفیسۆری مێژوو لە زانکۆی سکایدمۆر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە جۆرج فلۆید، ئاژاوە ئاڵۆزەکانی کە بوون بەهۆی زیانگەیاندن بە شوێنە گشتییەکان و دواکاری بەردەوام بۆ کەمکردنەوەی بودجەی پۆلیس هەمو ئەو ڕاستی بێزارکەرن بۆ زۆر خەڵک لە مینەسۆتا بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسییان."

جگە لە فڕۆکەخانەکانی مینیئاپلس و مانکاتۆی مینەسۆتا و ئۆشکۆشکی ویسکانسن بڕیارە سەرۆک ترامپ بڕوات بۆ شاری یۆما لە ویلایەتی ئەریزۆنای باشوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا. پاشانیش هەمان ڕۆژی کە بایدن وتاری خۆی لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا پێشکەش دەکات بڕیارە سەرۆک ترامپ بڕوات بۆ ناوچەیەکی نزیک شوێنی لە گەوەرەبوونی جۆ بایدن لە شاری سکرانتۆنی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا.

لە هەڵمەتە سەرکەوتووەکانی ساڵی 2016یدا ترامپ بەشداری کۆبونەوە جەماوەرییە گەورەکانی دەکرد. بەڵام ئەم ساڵ ئەم جۆرە هەڵمەتە بۆ هەردوو ترامپ و بایدنیش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە.

هەتا ئێستا نزیکەی 5 ملیۆن و 500 هزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمار کراوە و زیاتر لە 170 هەزار کەسیش بەهۆی ئەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG