Accessibility links

کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان ئەمڕۆ دووشەممە دەسـتپـێدەکات


کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە دەستپـێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت بە مەبەستی پەسەندکردنی کاندیدی فەرمی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵ.

کۆنگرەکە لە کاتژمێر 9 ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا لە شاری مێلواکی ویلایەتی ویسکەنسن دەستپـێدەکات، بەڵام کۆنگرەی ئەم جارە وەکو خولەکانی پـێشووی سەرۆکایەتی نابێت و زۆربەی بەشداربووان لە دورەوە بە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە بەشداری دەکەن، ئەمەش بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.

جۆو بایدن کە چاوەڕواندەکرێت بە فەرمی وەک کاندیدی دیموکراتەکان پەسەندبکرێت، هەفتەی ڕابردوو سیناتۆر کامڵا هێرسی هەڵبژارد وەک جێگری خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە، ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنەکانی 3 ی مانگی یازدە سەرکەوتووبوون.

لەم کۆنگرەیە ژمارەیەک لە ئەندامە باڵاکانی دیموکرات لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە وتاری خۆیان پـێشکەش دەکەن، لەوانە نانسی پـێڵۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتۆر بێرنی ساندەرز و سیناتۆر چەک شومەر گەورەی دیموکراتەکانی ناو ئەنجومەنی سینات و جێڵ بایدن هاوسەری جۆو بایدن و میشێل ئۆباما هاوسەری سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا و هێلەری کلنتن.

لە کۆتایی کۆنگرەکە جۆو بایدن و کامڵا هێرس وەک کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 پەسەنددەکرێن و ئەوانیش لە ویلایەتی دەلەوێرەوە، شوێنی نیشتەجێی جۆو بایدن، بە فەرمی کاندیدکردنەکەیان پەسەنددەکەن.

کۆماریـیەکانیش هەفتەی داهاتوو لە 24 – 27 ی مانگ کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان سازدەکەن و تیایدا جارێکی دیکە بە فەرمی دانۆڵد ترامپ و مایک پـێنس بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا پەسەنددەکەنەوە. چاوەڕوان‌دەکرێت سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی کاندیدکردنەوەکەی بە فەرمی پەسەند بکات.

سەبارەت بە دەسـتپـێکردنی کۆنگرەکە باڵا ئاکۆ کۆمەڵێک پـرسیاری لە بەڵێن ساڵح کردووە کە لە نزیک کۆنگرێس بوو بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی کۆنگرەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:37 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG