بەشێک لەو لایەنە سیاسی و میلیشیاییانەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن یان نزیکن لە کارنامەی تارانەوە، نەیانتوانی پارێزگاری لە کورسییەکانی پەرلەمانیان بکەن و هەڵبژاردن توانی ژمارەی نوێنەرەکانیان لە پەرلەماندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
ئاماژەکان ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەخۆ باس لە تێوەگلانی بەلانیکەم یەک لایەنی شیعە دەکەن، کە باڵێکی سیاسی هێزەکانی حەشدی شەعبییە، لەو هێرشەی کرایە سەر ماڵی سەرەک وەزیری عێراق.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆن، بڕیاریش دراوە بژاردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی عێراق بکرێتەوە لە 297 بنکەی دەنگداندا لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و میسان و کەربەلا و کەرکوک و زیقاڕ و ئەنبار و قادسیە و سەڵاحەدین و موسەنا بەسرە و بابل و بەغدا، چونکە ئەو تانانەی لەو بنکانە دراون بەڵگەیان لەگەڵە.
ەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، جەمال کۆچەر دەڵێت"بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم لە بادینان هێنا، چونکە خەڵک بە هۆشیاریەوە دەنگیداوە، خەڵک حەزی لە گۆڕانکاریە و بێزاربووە لە چینی دەسەڵاتدار."
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان پێشبینی دەکات، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دوابکەوێت، بەو پێیەی لایەنەکان سکاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە و لایەنە شیعەکانیش ناکۆکن لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک کە ببێتە خاوەنی 165 کورسی پەرلەمان، ناکرێت هەر تەنها وەک زۆرینەیەکی سادەی پەرلەمانی لێی بڕوانرێت؛ لە لایەک بەهۆی ئەو هەموو ناکۆکییە سیاسیانەی لە نێوان لایەنەکاندا هەن و لە لایەکی تریشەوە بوونی میلیشیاکانی شیعەکان و سوننەکان.
بەرزی ڕێژەی دەنگ نەدان و بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتە ئاستێک کە حزب و لایەنەکانی تووشی ڕاچڵەکان کرد. بەشێک دەنگدەری هێزە دەسەڵاتدارەکانیش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
پارتی دیموکراتی کوردستان جوڵەیەکی سیاسی دەستپێکردووە و دەیەوێت سەرجەم لایەنە کوردیەکان ڕازی بکات، نەبنە بەشێک لە ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکانی عێراق و نەچنە ئەو بەرەیەی کە ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکاتەوە.
هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا جێگیرکردنی ئەنجامەکان دوو قۆناغی ماوە، قۆناغی یەکلایی کردنەوەی سکاڵا و تانەکان و قۆناغی پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە.
لایەنی سەدرییەکان کە موقتەدا ئەلسەدر، ڕێبەرایەتی دەکات بەپێی ئەو ئەنجامانە بۆتە خاوەنی 73 کورسی پەرلەمان.
سەرۆکی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پـێکەوە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لەو لایەنانە دەکەن لە چوارچێوەی یاسا ناڕەزایەتی دەرببڕن
”لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا 58 سکاڵا تۆمارکراوە، ئەو سکاڵایانەش پۆلێن دەکرێن بۆ ڕەنگەکانی (زەرد، سەوز، هەروەها سور) ئەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕینی ئەنجامە بەراییەکان سورەکانن.”
زیاتر نیشـان بده