"ئێران هەوڵدەدات ئەگەر لەشوێنێک فشاری بۆ بێت لەشوێنێکیدیکە زیان لە ئیسرائیل بدات"
لەوەتای ڕۆژی 10ئەم مانگی 5ەوە کە شەڕەکان دەستیانپێکردووە، زیاتر لە 240 کەس لە هەردوولا کوژراون و وەک سەرچاوەکانیش ئاماژەی پێدەکەن بە هەزاران برینداریش هەن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بە شێوەیەکی کاریگەر و بەرچاو لە هەوڵدایە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکان.
توندوتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە ئامانجەکانی ڕێکخراوی حەماس لە غەززە هاوکات حەماسیش بەردەوامە لە موشەکبارانکردنی شارەکانی ئیسرائیل.
دەشێت زۆر جار لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسیارە زۆر سادانە لەسەر دۆسێی ئەنفال بەریەککەوتن دروست بێت، بەتایبەتیش کاتێک هەر لایەنە یان هەر کەسێک پاکانەکان ڕیز دەکەن و هەوڵ دەدەن پەرێزی خۆیان لە هەموو کەمتەرخەمییەک و کەموکوڕییەک پاک بکەنەوە.
بەبڕوای دکتۆر سەردار عەزیز، پلانی ئەمەریکا بۆ عێراق جیاوازترە لە پلانی ئێران، ئەمەریکا دەیەوێت عێراق نەبێتە بار بەسەریەوە، حکومەتێک دروست بکات لەسەر پای خۆی بوەستێت، نەبێتە مایەی بەرهەم هێنانی تیرۆر و بەهێزکردنی نەیارەکانی ئەمەریکا.
لەم چەند سەد ساڵەی ڕابردوودا وەک زۆرێک لە لێکۆڵەرەوە ژینگەییەکان جەختی لێدەکەنەوە"مرۆڤ وەها سەروسەودا لەگەڵ ژینگەدا دەکات، بەتایبەتیش لەگەڵ خاک و ئاودا، کە ئیتر ژیان پاش ئەم نەوەیە کۆتاییپێدێت و هیچ پێویست بە پاراستنی ژینگە ناکات."
ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە داعشدا، کۆبوونەوەیەکی ڤێدیۆییان کرد و جارێکی تریش هاوڕایی و سووربوونی خۆیان وەک هاوپەیمانێتی ڕاگەیاندەوە بۆ بەردەوامی بە شەڕی دژی داعش لە سوریا و لە عێراقیشدا.
ژمارەیەک لە چالاکوانە سیاسییەکانی کورد نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک بایدن دەکەن و لەو پەیامەدا داوا لە سەرۆک بایدن دەکەن، فشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی پێبدرێت و زیادیش بکرێت، پشتیوانی لە خواستی گەلانی ئێران بکرێت بۆ هەبوونی حکومەتێکی سیکیولار و دیموکراتی لە ئێراندا.
سارا مەجید، لە نوسینەکانیدا گەرمەسێر جێدەهێڵێت، سنورەکان دەشکێنێت، بە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە، دوێنێمان بیر دەخاتەوە و دەمانخاتە بەردەم ئەمڕۆ و بە سبەینێمان ئاشنا دەکات. لە ڕێی وێنە شیعرییەکانیەوە دەخوازێت لەگەڵ خودی خۆماندا ئاشتمان بکاتەوە و بە زمانێکی شاعیرانەوە، وانەیەکی تر بۆ ژیاندۆستی دەڵێتەوە.
دڵشاد کوێستانی، ناو لە پڕۆژەکەی دەنێت (پڕۆژەی تابلۆی دڵ) و تەواوی داهاتەکەشی تەرخان دەکات بۆ خەڵکی نەدار و خاوەن پێداویستی تایبەت و هتد.
بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڕیاری ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەو ئاستە، وەها ناودێر کردووە کە هیچ پاساو و بیانویەک هەڵناگرێت.
لێدوانی بەرپرسانی ئێران نەرمیەکی بەرامبەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن تێدایە لەهەمانکاتدا تووندیشی پێوە دیارە کە دانوستاندن دەبێت بەپێی بەندەکانی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 بێت پێش ئەوەی کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە هەڵوەشایەوە.
زیاتر نیشـان بده