Accessibility links

بیلال وەهاب: مەترسی ئەوە هەیە کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان ببێتە شەڕێکی هەرێمی


توندوتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە ئامانجەکانی ڕێکخراوی حەماس لە غەززە هاوکات حەماسیش بەردەوامە لە موشەکبارانکردنی شارەکانی ئیسرائیل.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆ ئاگربەستێک بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕو نەهێشتنی زیانە گیانییەکان.

ئەم شەڕە کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتۆتەوە هەندێک بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لێی دەڕوانن، هەندێک پێیان وایە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکانە و هەندێک پێیان وایە بەردوامیی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

دکتۆر بیلال ئەحمەد وەهاب لێکۆڵەر لە واشنتن ئینستتوت پێی وایە ئەم شەڕە پەیوەندی بە هەمو ئەو بابەتانەوە هەیەو دەڵێت بەشێکی تری ئەم کێشەیەش " بریتییە لە کێشەیەکی ناوخۆی ئیسرائیل، لە نێوان هاووڵاتیانی جولەکە (جوو) و هاووڵاتیانی موسوڵمان یاخود عەرەبی ناو ئیسرائیل" دەشڵێت لە " شارەکانی ناو ئیسرائیلدا کۆمەڵگەی موسوڵمان و کۆمەڵگەی جوولەکە دژ بە یەک هەستاون و شەڕیان کردووە."

لەو کاتەوەی ئەم شەڕە هەڵگیرساوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کاردانەوەی جۆراو جۆری هەبووە دکتۆر بیلال پێی وایە بە شێوەیەکی گشتی وا دەردەکەوێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتی ئیسرائیل دەگرێت " بۆ نمونە ئەگەر لە ئەمەریکا بڕوانیت دەبینیت بە پێی یاسای ئەمەریکا ئەمە شەڕێکە لە نێوان وڵاتێکی وەکو ئیسرائیل کە هاوپەیمانی ئەمەریکایە لە دژی گروپێکی وەکو حەماس کە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادایە."

دکتۆر بیلال دەشڵێت ترس لەوە هەیە ئەم کێشەیە بەرەو سوریا بڕوات یان بەرەو لوبنان " چونکە حیزبوڵای لوبنانی زۆر بەهێزترە لە حەماس لە سوریاوە موشەکیان گرتووەتە ئیسرائیل و ئەگەر ئێرانیش بێتە سەرخەت ئەوا کێشەکە زیاتر پەرەدەسێنێت و لەوانەیە لە کێشەیەکی ناوخۆیی ئیسرائیلەوە ببێتە کێشەیەکی هەرێمی."

ئەو دەشڵێت فشارێکی نێودەوڵەتیش هەیە تا کێشەکە لێرەدا ڕابگیرێت و زیاتر پەرە نەسێنێت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و گروپە فەڵەستینیەکانی کەرتی غەزە لە 10 ی مانگی پێنجەوە تاوەکو ئێستا بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینییەکان 222 فەڵەستینی کوژراون، زیاتر لە 1400 برینداریش هەبووە.

هەروەها بەهۆی هەڵدانی موشەکەوە لە غەزەوە بەرەو ئیسڕائیل 10 کەس کوژراون و 295 کەسیش برینداربوون.

دەقی وتووێژەکەی دەخیلی شەممۆ لەگەڵ دکتۆر بیلال وەهاب

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:58 0:00
Direct link


.

XS
SM
MD
LG