Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: چالاکوانانی سیاسی کورد داوایان لە سەرۆک بایدن هەیە


وێنەیەکی خۆپیشاندان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران-ئەرشیف
وێنەیەکی خۆپیشاندان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران-ئەرشیف

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئاماژە بەراییەکان وەها نیشان دەدەن سیاسەتی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، سیاسەتێکی ئاسان نابێت بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران و خواستەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، بەڵام هێشتا لای زۆرێک لە ئێرانییەکان، نیگەرانی نەڕەویوەتەوە سەبارەت بەوەی دەشێت سەرۆک بایدن سیاسەتێکی نەرمتر لە بەرامبەر ئێران بەکاربهێنێت.

چەند بەڵگەنەویستێک هەن لە ناوچەکەدا و پێویستە ڕەچاو بکرێن، لەوانە؛ ئەو سزا قورسانەی بەڕێوبەرایەتی پێشووی ئەمەریکا سەپاندونی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا کاریگەری خۆیانیان هەبووە لە ڕووی ئابوری و دارایی ئێرانەوە و هەروەهاش میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانی لە وڵاتانی ناوچەکەدا وەک عێراق و سوریا و لوبنان لاوازکردووە.

ئەمە بێ لەوەی لە دۆسێی بەرنامە ناوکییەکەی ئێرانیشدا، ئەمەریکا هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت ڕای وەهایە "دەبێت تاران وابەستەیی تەواوەتی هەبێت بە بەندەکانی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015وە" ئەوجا سزاکان لەسەر ئێران هەڵدەگیرێن پاش هەڵسەنگاندنێکی وردی جموجۆڵە ناوکییەکانی ئێران و هەروەهاش هەڵسەنگاندنی گۆڕانی ڕەفتارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

بەڵام خۆ دەشبێت بپرسین، ئەی بۆ ڕەوشی ناوخۆی وڵاتەکە چۆن؟

نەتەوەکانی تر لە ئێراندا سەرکوت کراون، ڕای گشتی لە ئێراندا ڕووبەڕووی قڕوقەپ پێکردنێکی قورس دەبێتەوە، زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پڕکراون لە جودابیران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی سیڤیل.


میوانی بەرنامە:
جەلیل ئازادیخا، چالاکوانی سیاسی

ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک چالاکوانان جەختی لێدەکەنەوە "هیچ بەهایەکی بۆ ژیان لەو وڵاتەدا نەهێشتۆتەوە و تەواوی ئێرانیشی کردۆتە زیندانێکی گەورە."

پێدەچێت دۆسێکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لای ئەم بەڕێوبەرایەتییەی ئێستای ئەمەریکا جێی بایەخ بێت. یەکێک لە بڕیارەکانی سەرۆک بایدن داویەتی، گەڕانەوەی ئەمەریکایە بۆ لیژنەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ژمارەیەک لە چالاکوانە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوودا نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دەنوسن.
لەو پەیامەدا داوا لە سەرۆک بایدن دەکەن، فشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی پێبدرێت و زیادیشی بکەن، پشتیوانی لە خواستی گەلی کورد لە ئێران و خواستی نەتەوەکانی تریش بکرێت بۆ هەبوونی حکومەتێکی سیکیولار و دیموکراتی لە ئێراندا.

جەلیل ئازادیخا، یەکێکە لەو چالاکوانە سیاسیانەی ئەم نامەیەی مۆرکردووە و وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:29 0:00


XS
SM
MD
LG