چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له شـاڵاوێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تدا بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی ترێسمهی سه‌ر به پارێزگای حه‌ما زیاتر له 200 که‌س کوژراون
گینادی گاتیلۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو و وڵاتانی ڕۆژئاوا پـرۆژه بڕیاره‌که‌یان خسته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وا ئێمه ناهێڵین په‌سه‌ندبکرێت
هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی خۆی ئاماده ده‌کات تاوه‌کو چه‌ند مانگێـکی دیکه تۆماری بکات ئۆتۆمبیله‌که‌ی 3 ملیۆن میل ڕۆیشـتووه، که هه‌تا ئێسـتا هیچ ئۆتۆمبیلێـک ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بڕیوه
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نزیـک شـاری کۆڵمبسی ویلایه‌تی ئۆهایۆی چه‌ند فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی بارهه‌ڵگر له هێڵی ئاسـنیـیهکهی ده‌رده‌چوون و ئاگریان تێبه‌ربووه
عه‌بدول باست سه‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا پاش کۆبوونه‌وه‌که به په‌یامنێرانی گوت ڕووسیا هێشـتا سووره له‌سه‌ر شیانی به‌دیهێنانی ئاشتی به‌بێ ده‌سـتبه‌رداربوونی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه له به‌رده‌م ئه‌کادیمیای پـۆلیس له سه‌نعای پایته‌خت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون و زیاتر له 10 که‌سی دیکه برینداربوون
دره‌نگانێـکی دوێنێ سێشه‌ممه خۆپـیشـانده‌رانی میسری به هوتاف کێشـان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌که‌یان له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره گردبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای باڵای ده‌سـتوری میسر بڕیاری دا جێبه‌جێـکردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ڕابگیرێت که داویه‌تی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ کاره‌کانی
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌ند که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگی ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌نده‌رێـکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌رچوون و به‌ره‌و به‌نده‌ری ته‌رتوسی سوریا که‌وتوونه‌ته ڕێ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆمبێـک له نێو پاسێـکدا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و 14 که‌سی دیکه برینداربوون
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی کینیا له شایه‌تیدانی له به‌رده‌م دادگا گوتی 2 پیاوی ئێرانی تاوانبارکراون به پلاندانانی هێرش بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی ڕۆژئاوا له کینیا
پارله‌مانی میسر به زۆرینه‌ی ئیسلامی ده‌ستی به کۆبوونه‌وه کردۆته‌وه وه‌ک به‌رهه‌ڵستی له بڕیاری له‌شکر و دادگای باڵای وڵات
عێراق وه‌زیری ناوخۆی پـێشووی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی ئازاد کرد پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانیـیهکهی ته‌واو بوو
کۆفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاهی داوه که ئه‌گه‌ربێت و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناو سوریا نه‌کرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئاکامی زۆر خراپـی لێـبکه‌وێته‌وه که که‌س نه‌توانێت پـێشـبینی بکات
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای له وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی چه‌کی دیکه به سوریا نافرۆشێت هه‌تاوه‌کو ڕه‌وشه‌که له‌و وڵاته هێورده‌بێته‌وه
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی میسر ئه‌نجومه‌نی گه‌لی بانگهێشـتکرد بۆ کۆبوونه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی دوێنێ یه‌کشه‌ممه به فه‌رمانێـک بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی پـوچه‌ڵ کرده‌وه
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما دوێنێ شه‌وی شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پـیرۆزبایی له لیبیایـیه‌کان کرد به بۆنه‌ی سـازکردنی یه‌که‌م هه‌ڵبژادنی ئازاد
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خوێندکارانی زانکۆی خه‌رتوم له پایته‌ختی سودان خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایـیان له دژی حکومه‌ت سـازکرد و هێزه‌کانی پـۆلیس به گازی فرمێسک ڕێژ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه
سه‌رۆکی نوێی میسر محه‌مه‌د مورسی فه‌رمانی دا په‌رله‌مانی ناسراو به (مجلس الشعب) که دادگای باڵای وڵات بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دابوو، سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌کاره‌کانی بکاته‌وه
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ده‌سـتیکردووه به ڕێگه‌یه‌کی دورودرێژ بۆ پشـت‌به‌ستن به‌خۆی
زیاتر نیشـان بده