ئێهود باراک، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕێگه له په‌نابه‌رانی سوریا ده‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ڕاکردن بده‌ن بۆ ناوچه‌ی به‌رزاییه‌کانی گۆلان که له‌ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه.
دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی بۆ به‌رزاییه‌کانی گۆلان، به‌ڕێز باراک به په‌یامنێرانی گوتووه ده‌شێت په‌نابه‌رانی سوریایی وه‌ک چۆن ڕایانکردۆته تورکیا و ئوردن، به هه‌مان شێوه‌ش بێنه گۆلانه‌وه و گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر پێویست بکات ڕایان ده‌گرن.
ئێهود باراک، مه‌زه‌نده‌کردنه‌کانی له‌شکری وڵاته‌که‌ی دووباره کرده‌وه سه‌باره‌ت به شیانه‌کانی ئه‌وه‌ی به‌رزاییه‌کانی گۆلان ببێته شوێنێک بۆ ڕێکخراوه میلیشیاییه‌کان.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به نیگه‌رانی وڵاته‌که‌شی کرده‌وه که له ده‌می پشێوی و ئاژاوه‌دا له‌ناو سوریادا چه‌که‌کانی سوریا ده‌که‌ونه ده‌ستی توندڕه‌وانی حیزبوڵای لوبنان.