کاربه‌ده‌ستانی بولگاریا ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ته‌قینه‌وه خوێناویه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجام داوه له‌و پاسه‌دا که گه‌شتیارانی ئیسرائیلی پێبووه.
وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه گوتوویه‌تی له‌و هێرشه‌دا که له شاری بورگاس له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش ڕوویداوه، شه‌ش که‌سی ئیسرائیلی کوژراون و هه‌روه‌هاش شوفێری پاسه‌که که وڵاتیه‌کی بولگاریاییه.
وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا ده‌شڵێت، هێشتا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که دیار نه‌کراوه، به‌ڵام مۆڵه‌تێکی ساخته‌ی شوفێری پێبووه و که تایبه‌ت بووه به مۆڵه‌تی شوفێری له ستانی مه‌شیگان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی لۆمه‌ی ئێرانیان کردووه بۆ ئه‌و هێرشه.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ، هێرشه هاوشێوه‌کانی تری له هیندستان و تایلاند و شوێنه‌کانی تری جیهاندا کراونه‌ته سه‌ر گه‌شتیارانی ئیسرائیلی ئاماژه‌ن بۆ ئێران. سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل هیچ زانیاریه‌کی زیاتری نه‌دا.
هاوکات ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و گوناهبارکردنهوانه ڕه‌تده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی هه‌بووبێت له‌و هێرشه خۆکوژیه‌دا.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل و کاربه‌ده‌ستانی تری ئیسرائیلی بێ به‌هان. له‌گه‌ڵ ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران، به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به فه‌رمی هیچ ڕاگه‌یاندنێکیان نه‌داوه.
براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌ی کرد و به کارێکی به‌ربه‌ریانه‌ی تێرۆریستی ناودێری کرد.