ده‌یڤد کامیرۆن سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت پێویسته تاڵیبانه‌کان هیچ گومانێکیان نه‌بێت له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رپرسێتی ئاسایشی ڕاده‌ستی هێزێکی له‌شکریی ئه‌فغانی ده‌که‌ن که له توانایدا بێت شکست به یاخیبوان بێنێت.
به‌ڕێز کامیرۆن، ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستاندا گوتویه‌تی هاوبه‌شه جیهانیهکان وابه‌سته‌ی باری ئاسایشن له ئه‌فغانستان، ته‌نانه‌ت پاش کسانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگیه‌کانی نیونهتهوهییش که بڕیاره تا ساڵی 2014 له ئه‌فغانستان بکشێنه‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌شڵێت ئه‌فغانستان به‌ره‌وپێشچونی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌گه‌ر له ڕێی وتووێژی سیاسیه‌وه کۆتایی به یاخیبوون بهێنرێت و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر هاوکاری باشتر له نێوان ئه‌فغانساتان و پاکستان‌دا هه‌بن.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستانیش له‌لای خۆیه‌وه گوتوویه‌تی پرۆسه‌ی ئاشی له وڵاته‌که‌یدا له هه‌موو ئه‌رکێکی تر زیاتر له پێشه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه پێکڕا له‌گه‌ڵ ڕاجا په‌روێز ئه‌شره‌ف، سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان‌دا کۆده‌بنه‌وه.
نزیکه‌ی 9500 سه‌ربازی به‌ریتانی له ئه‌فغانستانن.