چالاکوانان و گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن دوای 6 هه‌فته له ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی له ستانی راکینی خۆرئاوای بورما، که‌چی توندوتیژی له دژی که‌مینه‌ی موسوڵمانانی بورمی به‌رده‌وامه.
له‌و باره‌یه‌وه حکومه‌تی بورمی ده‌ڵێت له کۆتایی مانگی پـێنجه‌وه به‌لای که‌م 78 که‌س له‌و هه‌رێمه‌دا کوژراون، له‌و ده‌مه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌مێژه‌ی نێوان بودی و موسڵمانانی بورمی توندوتیژی لێکه‌وته‌وه.
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت له 10 ی مانگی شه‌شه‌وه حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی به‌سه‌ر ستانی راکیندا سه‌پێندراوه شه‌روپێکدادانی ئاینزایی له هه‌ندێک ناوچه‌ی ستانه‌که که‌مبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام بنجامین زواکی لێکۆڵه‌ره‌ی گرووپی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که هێرشه‌کانی ده‌کرێنه سه‌ر موسڵمانانی ناسراو به" رۆین گیا" بورمی هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت ئه‌م تائیفه موسڵمانه و هه‌روه‌ها موسڵمانه‌کانی دیکه له ستانه‌که‌دا دووچاری په‌لاماردان و کاری دیکه بوونه‌ته‌وه، له‌وانه ده‌ستدرێژی سه‌ر نامووس و وێرانکردنی خانوبه‌ره‌کانیان و هه‌روه‌ها کوشتنی ناڕه‌وا، ده‌شڵێت ئه‌م موسڵمانانه نه‌ک هه‌ر ته‌نها له لایه‌ن بودیه‌کانه‌وه ده‌کرێنه ئامانج به‌ڵکو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاتیشه‌وه.