سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئارام نابێته‌وه هه‌تا ئه‌م سهرکردایهتیـیهی ئێسـتای سوریا که خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کوژێت نه‌ڕوات
براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی مت ڕامنی به‌ربژاری کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی، خۆیان بۆ قۆناغی دووه‌می گرنگی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ئاماده ده‌که‌ن
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شـاری قامیشلۆی هه‌ژاند و له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که دوکه‌ڵێـکی سپـی به‌رزبووه‌وه و به دوایدا ته‌قه‌یه‌کی زۆر بیسترا
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا به‌غدا و 8 پارێزگای عێراق کرانه ئامانج و 53 کوژراو و زیاتر له 200 برینداری لێـکه‌وته‌وه
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له‌م کۆتایی هه‌فته‌یه‌دا کۆنگره‌یه‌کی گرنگ ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رانی نوێی و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی له سه‌ر بنچینه‌ی سه‌رکه‌وتنی 10 ساڵه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان، گه‌شه‌ی ئابوری و ده‌رکه‌وتنی وه‌کو هێزێکی هه‌ێمی.
شه‌ڕو پێکدادان له شاری حه‌له‌بی سوریا سه‌ری هه‌ڵداوه، له کاتێکدا سه‌رهه‌ڵداوان به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و شاره.
ئه‌نجومه‌ی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێکی په‌سه‌ند کردووه که هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا دووپات ده‌کاته‌وه که ڕێگا نه‌درێت ئێران چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بهێنێت.
له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌کی ناوه‌ندی له عێڕاق ، به‌لای که‌م کوژرانی 10 پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌که و هه‌روه‌ها 2 زیندانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه
وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هاوپه‌یمانانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی هاندانی لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تاوه‌کو یه‌کبگرن
مایا ناسر په‌یامنێری که‌ناڵی پـرێس تیڤی ئێران له سوریا کوژرا و هه‌روه‌ها حسێن مورته‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی که‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێرانی له دیمه‌شق برینداربووه
ناکۆكیـیه ههرێمیـیهکانی نێوان چێن و ژاپۆن له ڕۆژی سێشه‌ممه هێچ چاره‌سه‌رێکی بۆ دانه‌نرا له کاتێکدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو لا کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزیان سازدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان
سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌خنه تونده‌کانی زیادکرد دژ به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕایگه‌یاند له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حکومه‌تێکدایه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌دان مێینه‌ی خوێندکاری فریاگوزاری خۆپـیشـاندانیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سرینه‌گه‌ر شاری سه‌ره‌کی کشمیر سـازکرد
به‌هۆی لافاو له ولایه‌تی ئاسامی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هندستان به لایه‌نی که‌م 18 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌سی دیکه ئاواره بوون
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ڕۆژی چوارشه‌ممه دووا وتاری خۆی وه‌کو سه‌رۆکی ئێران پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو بۆمبی به‌هێز له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه که بۆ بینای ده‌سته‌ی ئه‌رکانی له‌شـکری سوریا دانرابوون
پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ژاپـۆن و تایوان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی چین شه‌ڕه ئاویان کرد، له پاش ئه‌و گرژیـیانه‌ی که‌وتنه‌وه له ئاکامی کڕینی چه‌ند دورگه‌یه‌ک له لایه‌ن ژاپـۆنه‌وه که له‌گه‌ڵ چیندا ناکوکی له‌سه‌ر هه‌یه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شه‌قامێـکی شـاری دێرسم (تونجه‌لی) له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بۆمبێـک به ماشێنێـکی له‌شـکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 6 سه‌رباز و که‌سێـکی سیڤیل کوژراون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕیالی ئێرانی به ڕێژه‌ی 5% به‌هاکه‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلار هاته خوارێ، به‌وه‌ش به‌های پاره‌ی ئێرانی ده‌گاته نزمترین ئاستی که هه‌رچه‌نده حکومه‌تی ئێران له‌م دوایـیانه‌دا هه‌وڵی بۆ سه‌قامگیرکردنی دا
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه له دژی توندوتیژی و توندڕه‌وی، وه ده‌ڵێت جیهان ته‌نها به سنگفراوانی و ئازادی ده‌توانێت به‌ره‌و پـێشه‌وه هه‌نگاو بنێت
زیاتر نیشـان بده