عمران خان یاریزانی ناوداری کرکێتی پاکستانی که دواتر بوو به سیاسه‌تمه‌دار ڕێبه‌رایه‌تی ڕیپێوانێکی به مۆتۆرسایکلی ده‌ستپێکرد دژ به هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
خان و بزوتنه‌وه‌که‌ی بۆ پارتی داد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی ڕۆژئاوایی و پاکستانی له ڕۆژی شه‌ممه له ئیسلامئاباده‌وه ده‌ستان به هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان کرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی خێڵه‌کی وه‌زیرستانی باشور له سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان به‌ڕێکه‌وتن. که زۆربه‌ی جار ئه‌م شوێنه بۆته ئامانجی هێرشی فڕۆکه بێفڕۆه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
خان به‌رپه‌رچی ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی داوه‌ته‌وه که بۆی هه‌یه کاروانه‌که‌ی بکه‌وێته به‌ر هێرشی ملیتانه‌کانی تاڵیبان یان ئیسلامییه‌کانی تر.
له ڕۆژی هه‌ینی وته‌بێژێکی تاڵیبانی پاکستان ڕایگه‌یاند ئاسایشی ئه‌م کاروانه ناپارێزێت و خانی به که‌سێکی سه‌ر به ڕۆژئاوا‌و عیلمانی ناودێرکرد.
هێرشی فرۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا بۆته گرفتێک له نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکستان. ئیسلام‌ئاباد ده‌ڵێت ئه‌م هێرشانه پێشێلکاری له سه‌روه‌ری پاکستان ده‌کات ئه‌مه‌ریکاش له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م هێرشانه ئامێرێکی سه‌ره‌کین بۆ شکست پێدانی ئه‌لقاعیده