به هه‌زاران ئوردنی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی عه‌مـمانی پایته‌خت به مه‌به‌سـتی داوای چاکسـازی سیاسی له وڵاته‌که‌یاندا.
خۆپـیشـانده‌ران دروشمیان له دژی حکومه‌ت به‌ره‌زکردبووه‌وه و هه‌روه‌ها هوتافیان ده‌کێشـا له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ی ناویان لێـنابوو "جمعه انقاذ الوطن" ، واته هه‌ینی ڕزگارکردنی نیشـتمان.
خۆپـیشـاندانه‌که له لایه‌ن پارتی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه ڕێـکخرابوو که ده‌یانه‌وێت شێوازی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بگۆڕدرێت.
ئه‌مه پاش ڕۆژێـک دێت له‌وه‌ی شـا عه‌بدوڵـڵا بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی دا، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌ختی په‌رله‌مان بکرێت به‌ر له‌وه‌ی گۆڕانی سه‌ره‌کی له یاسای و ڕێساکانی هه‌ڵبژاردنه‌که بکرێت.
شا عه‌بدوڵڵا گوتیشی په‌رله‌مانی نوێ زوویه‌کی سـاڵی داهاتوو سه‌رۆک وه‌زیر هه‌ڵده‌بژێرێت. پـێشتر شـای وڵات سه‌رۆک وه‌زیری ده‌سـتنیشـان ده‌کرد.