سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا هوگۆ چاڤێز داوای له هاوڵاتیانی خۆی کرد ڕێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که بگرن.
چاڤێز که بۆ گه‌ڕی چواره‌می شه‌ش سـاڵی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌وڵ ده‌دات، ڕۆژی شه‌ممه داوای له هه‌موو پارته سیاسیـیه‌کان کرد خۆیان له ڕووی هه‌ست و سۆزه‌وه بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌بکه‌ن و گوتی" دونیا هه‌تا سه‌ر بۆ که‌س نیـیه."
چاڤێز ڕووبه‌ڕووی به‌هێزترین به‌رهه‌ڵسـتکاری ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌و نزیکه‌ی 14 سـاڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، که ئه‌ویش پارێزه‌ر ئینریکی کاپـرێلیسی ته‌مه‌نی 40 سـاڵه.
زۆربه‌ی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن چاڤێز له پـێشـه‌وه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا هه‌تا دێت و جه‌ماوه‌رێتی کاپـرێلیس پـتر ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشـتیمانی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 40 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که دانراون.