ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ناتۆلیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له‌شکری تورکیا وه‌ڵامی هێرشه‌کانی له‌شکی سوریای داوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێک به ناوچه‌یه‌کی دووره ده‌ست که‌وتبوو.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که شه‌ڕێکی توند له ناوچه‌ی ئه‌دلیبی سوریا به‌رده‌وامه.
ئه‌م شه‌ڕه ڕۆژێک پاش ئه‌وه هات که سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان هۆشداری دا به سوریا چیتر هێرش نه‌که‌نه ئه‌وبه‌ری سنوریان.
به‌ڕێز ئۆردو‌غان له وتارێکی توندئامێزدا له ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاند حکومه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د نابێت توانایی تورکیا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌کان تاقی بکاته‌وه.
ئه‌م تێبینیانه‌ی ئوردوغان دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه دێت که سوریا هێرشی کرده سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی تورکیا له سه‌ر سنوری سوریا له ئاکامی ئه‌و هرشهش پێنج مه‌ده‌نی کوژران. دووابه‌دووای ئه‌م هێرشه په‌رله‌مانی تورکیا بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد که به پێی ئه‌و بڕیاره له‌شکر مافی هێرشکردنه‌وه‌ی بۆ ناو سوریا هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بکات.