ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌وتی عێراق گوتوویه‌تی کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆ‌ن مۆبیل وا به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاستدا هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و کۆمپانیا بیانیـیانه‌ی داناوه که له وڵاته‌که‌دا کارده‌که‌ن.
به‌پـێی ئاژانسه‌که ڕیکس تێڵه‌رسن سه‌رۆکی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له به‌غدا، پـرسیاری کردووه ئایا ده‌کرێت کۆمپانیاکه‌ی له کێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قوڕنه-1 بمێنێته‌وه، ئه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌ی ڕه‌نگه قازانجی زیاتری بۆ کۆمپانیاکه هه‌بێت به به‌راورد به‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا گرێبه‌سـتی له‌سه‌ر کردوون.
عه‌بدول که‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆیته‌رز گوتی عێراق خوازیاره ئێکسۆ‌ن مۆبیل به‌رده‌وامبێت له کارکردن له کێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قوڕنه که دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان قازانجی بۆی ده‌بێت.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی ئێکسۆ‌ن مۆبیل و مه‌سـعود بارزانی له داڤۆسی سویسرا کۆبوونه‌وه له باره‌ی کاری کۆمپانیاکه له هه‌رێمی کوردسـتان ، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری کۆبوونه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.