ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وتارێـکی له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی پارته‌که‌ی خۆی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له پارتی ئاشـتی و دیموکراسی کورد گرت و گوتی به‌رگری له به گوته‌ی خۆی تێرۆرسـتان ده‌کات و ڕه‌خنه له له‌شـکر ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر مۆڵگاکانیان.
ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها ڕه‌تیکرده‌وه ئه‌وان کورد بکه‌نه نیشـانه و به گوته‌ی خۆی ته‌نها یاخیبووه تێرۆرسـته‌کانی سه‌ر چیاکان مهبهسـتیانه. ده‌ڵێت ئه‌وانه کۆسپـن له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی له وڵاته‌که‌دا.
پاشـان ڕووی قسه‌کانی کرده ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان و گوتی با هه‌ڵبژێرن له نێوان دانانی چه‌که‌کانیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات یان وڵاته‌که جێبهێڵن و بڕۆن.
سه‌باره‌ت به‌م وتاره‌ی ئه‌ردۆگان، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ سـاڵح تۆران ڕاپـۆرتی ناردووه.