ڕابه‌ری باڵای ئێران پـێشـنیازێـکی وتووێژکردنی ڕاسته‌وخۆ له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تده‌کاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له ڕاگه‌یاندنێـکیدا که له ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه، ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌ره‌کێتی وتووێژ له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی سـزادانی ئێران ده‌کات. ده‌شڵێت وڵاته‌که‌ی له هه‌ڕه‌شه ناترسێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی کۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ی له شـاری میونخ له ئه‌ڵمانیا سـازدرا، گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجام بدات به‌و مه‌رجه‌ی ئه وڵاته له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانوسـتاندنی په‌یوه‌ست به ناوکیـیه‌که‌ی به ڕاست و به هێند وه‌ریبگرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م په‌یامه‌ی ڕابه‌ری باڵای ئێران به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی سه‌پێندراون به‌سه‌ر پـیشه‌سـازی نه‌وتی ئێران‌دا کاری پـێـکرا و خرایه گه‌ڕ.
کۆشـکی سـپی په‌یمانی داوه به‌رده‌وامبێت له گوشـارخستنه سه‌ر ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه وڵاته هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات و پـێشـێلی مافه‌کانی مرۆڤی خۆی ده‌کات.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی خۆرئاوا، له‌وانه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕوایان وایه ئێران به نهێنی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌دات. ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشتیـیانه‌یه.
بڕیاره ئێران و کۆمه‌ڵی وڵاتانی ناسراو به 5+1 خولێـکی نوێی وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له کۆتایی ئه‌م مانگه له کازاخسـتان سـازبکه‌ن.