وه‌زاره‌تی دادی عێراق به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیک ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی زیندانی حوت له ناوچه‌ی تاجی باکوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 7 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون
دادگایه‌کی کوه‌یت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حوکمی زیندانی بۆ 3 په‌رله‌مانتاری پـێشـووی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن ده‌رکرد به تاوانی، وه‌ک ده‌ڵێن سووکایه‌تیـیان به میری وڵاته‌که کردووه
له یه‌که‌مین سه‌ردانی ڕێبه‌رێـکی ئێرانی بۆ میسر له‌وه‌تای دامه‌زارندنی کۆماری ئیسلامی له سـاڵی 1979 ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشـته پایته‌ختی ئه‌و وڵاته
دوو گه‌وره میلیتانی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان له باکوری مالی ده‌سـتگیرکران و یه‌کێـکیان سه‌رکرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئه‌نسار ئه‌لدینه
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شه ناوخۆی خوێندکارانی کوڕانی په‌یمانگای ته‌كنیكی شـاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی سه‌رچنار ئاگری لێـکه‌وته‌وه و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ته‌شه‌نه‌ی کرد و بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 3 که‌س و برینداربوونی 56 که‌سی دیکه
سه‌عید جه‌لیلی به‌رپـرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌ردانێـکیدا بۆ دیمه‌شق گوتی ئیسرائیل له دواترین دهسـتدرێژیکردنی بۆ سه‌ر سوریا په‌شیمان ده‌بێته‌وه و جیهانی ئیسلامی پـشـتیوانی سوریا ده‌کات
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له باکوری به‌غدا که‌سێـکی خۆکوژ خۆی به کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌حوه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژراون و 44 که‌سی دیکه برینداربوون
هاوڵاتیـیه میسریـیه‌که‌ی له ڤیدیۆیه‌کدا وێنه‌که‌ی بڵاوبووه‌وه که چۆن ئێواره‌ی هه‌ینی ڕابردوو له به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی میسر له قاهیره‌ی پایته‌خت له لایه‌ن هێزێـکی پـۆلیسه‌وه لێـیدار و جله‌کانی به‌ریان دادڕی
تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڵێنی دا به‌رده‌وامبێت له پشـتیوانیکردنی له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و ده‌ڵێت نابێت گوشـار بخرێته سه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن تاوه‌کو وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌ددا بکه‌ن له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ توندتربووه
ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی لوبنان ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌یان له نزیک سـنووری سوریا گه‌مارۆی گوندێـکی داوه، ئه‌مه‌ش له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ هێزێـکی له‌شـکری له نزیک ئه‌و گونده دانرا
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وه‌زیری دادی وڵاته‌که‌ی ئه‌و کهسـایهتیـیانهی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ده‌سـتنیشـان ده‌کات بۆ سه‌ردانی داهاتوو بۆ لای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان
دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆمپانیای ته‌له‌فونی مۆبایلی عێراق (ئاسیاسێڵ) ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25% ی پـشـکهکانی خۆی خسته بازاڕه‌وه و چاوهڕواندهکرێت قازانجی نزیکه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری لێـبکه‌وێته‌وه
پـۆلیسی تورکیا ده‌ڵێت ژنێـکی گه‌شـتیاری ئه‌مه‌ریکایی که بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو هه‌فته بوو بێ سه‌روشوێن بووبوو، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له که‌لاوه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری ئسته‌نبوڵ له نزیک ده‌ریا به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه
پێنج پیاوی که تاوانبار کراون به ده‌ستدرێژی سێکسی و کوشتنی کچێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵانی هندی له دادگا دانیان به تاوانه‌که‌یاندا نه‌نا. ئه‌و دۆسێیه له ته‌واوی هندستان ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له یاسادانه‌ران کردووه پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به ده‌ستکه‌وتێکی هاوسه‌نگ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کورت هێنانی بودجه و پێشوه‌بردنی ئابوری.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا هۆلاند سه‌ردانی مالی ده‌کات، سێ هه‌فته پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان کرد له هه‌ڵمه‌تی دژ به ملیتانه ئیسلامییه‌کان له‌و وڵاته‌ی ئافریکا.
چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له باکوری وڵاته‌که پێشره‌وییان کردووه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی حه‌له‌ب.
کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن هاککه‌ره‌کان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی.
ئێران فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئاشکرا کردووه که خۆی دروستی کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی مه‌کسیک به دوای هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمپانیای نه‌وتی حکومی Pemex oil له شـاری مه‌کسیکۆی پایته‌خت ده‌گه‌ڕێن، که بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 32 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌سی دیکه
زیاتر نیشـان بده